شاسوار ڕاست دەکات، نەخێر بۆ ریفراندۆم

شاسوار ڕاست دەکات، نەخێر بۆ ریفراندۆم
شاسوار هەقی خۆیەتی بڵێت، نەخێر بۆ ریفراندۆم، ئەو ڕاست دەکات ریفراندۆم ڕەت دەکاتەوە.

ئاخر ئەگەر بێ دەوڵەتی و بێ یاسایی و کەس بەکەس نەبێت لەو کوردستانە، شاسوارێک چ پیاوێکە بتوانێ لە ئەتاری چیەوە ببێتە ملیۆنێر، لەکوڕی کەبابچیەکەوە، کەهەموو داهاتی ڕۆژانەی چەند دینارێک بووە، بەماوەی چەند ساڵێکی کەم ئەو هەموو سەروەت و سامانە زۆرە کۆبکاتەوە.

ئەگەر دەوڵەت هەبوو و دەزگای چاودێر دروست بوو، ئەو دەزگایانە ناهێڵن و ڕێگەش نادەن هیچ کەس بازاڕ ئیحتیکار بکات و بەهێزی چەکدارو پشت ئەستوور بە مافیاکان، لەسەر حسێبی زەوی هەژارانی ئەو وڵاتە شاسوارەکان ئەو ملیارات دۆلارانەی هەر لەخۆڕا دەستیان کەوتووە، زیاتریان بکات و گوندی تری ئەڵمانی دروست بکات.

بەڵێ دروست بوونی دەوڵەت مەترسیە لەسەر شاسوارو هاوشێوەکانی، دەوڵەت بوون لەزەرەری مافیاو گەندەڵ ودزەکانە، ئەوانە ماڵ و سەروەت و کۆمپانیاکانیان لەسەر بەتاڵ و نایاساییەو بە ڕێگەی ناشەرعی پەیدایانکردووە، دەوڵەت دروست بێت بەیاسا موڵک و ماڵەکانیان لێ دەستێنرێتەوە، شاسوارەکان هەر دەیانەوێت ئەو کوردستانە وەهابێت و یاسا نەبێ و هەر کەس بەئارەزووی خۆی لەژێر ناوی درۆینەی دیموکراسی و ئازادیدا تاڵانی نیشتیمان بکات و قوتی خەڵک بخاتە گیرفانی و ئەوەی هەیەتی زیاتری بکات و کەس دەستی نەگرێ و پێی نەڵێت(من اين لكە هذا).

شاسوار ڕاست دەکات، بەرژەوەندی خۆی دەپارێزێ، کەدەڵێت، نەخێر بۆ ریفراندۆم، نەخێر بۆ دەوڵەتی کوردی.
Top