چاوه‌ڕێی چیان لێ ده‌که‌ن

چاوه‌ڕێی چیان لێ ده‌که‌ن
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ده‌بێ ڕای وڵاتان به‌تایبه‌ت دراوسێکان ئه‌رێنی ‌بێت، ڕه‌نگه‌ بیریان چووبێت كه ئه‌وان ئێستاش فیدڕاڵی به‌ کورد ڕه‌وا نابینن و هێشتا ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه‌ و باکوری عێراق له‌ بری هه‌رێم بۆ کوردستان به‌کار ده‌هێنن.
ئه‌وان ئێستاش به‌ سێداره‌ و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان وه‌ڵامی ئازادی گه‌نجانی کورد له‌ وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ دان به‌ ماف و خواسته‌کانی کورد بنێن، ده‌بێت١٠٠ ساڵی دیکه‌ش قوربانی بده‌ین هه‌تا نه‌هج و بیرکردنه‌وه‌ و ئه‌و سایکۆلۆژیه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان و کورد بگۆڕێت.
خواستی زۆرینەی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی حه‌تمیه‌ و هیچ پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌کی تێدا نیه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ئیتر له‌وه‌ تێبگه‌ن گه‌ر بیانه‌وێت هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ دۆستی خۆیان بزانن، واز له‌ لۆژیکی هێز و دژایه‌تی ئامانجه‌کانی کوردستان بهێنن و وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی دراوسێی خاوه‌ن مێژوویه‌کی دێرینی دۆستایه‌تی و پێکه‌وه‌ بوون مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کان و ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی کورد بکه‌ن، له‌وه‌ش دڵنیابن که‌ هه‌وڵه‌ دژایه‌تیه‌کانیان هه‌رگیز کورد سارد ناکه‌نه‌وه‌ له‌ وه‌دیهێنانی مافه‌کانی و گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان.
Top