ماموستایانی ئاینی لە هەموو قوناغە جیا جیا کانی خەباتی گەلەکەمان روولی بەرچا و دیاریان هەبوویە بە تایبەتی لە پڕسە گرنگ و چارەنووس سازەکاندا کاریگەریان هەبووە له‌گه‌ل نزیكبونه‌وه‌مان له رۆژی گەیشتنی گەلەکەمان بە ئامانجی خۆی کە سەربەخۆی یەکجارییە بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسیە دووبارە ماموستایانی ئاینی شوێن پەنجەیان دیاردەبیت بۆ ئەوەی نەوەی نوێ لە کۆت و ژێر دەستەی خەلاس ببێت و بە ئازادی هاو شێوەی گەلانی جیهان بژیت، ماموستایانی ئاینی زوربه‌ی كاته‌كانی ژیانی تایبه‌تی خویان ته‌رخانكردوه بو خزمه‌تكردنی تاك و كومه‌لگا، جا ئه‌وه خزمه‌تكردنه به‌هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانی خزمه‌تكردن بێت له ژیانی مروڤایه‌تی ناو كومه‌لگای كوردی دا. له رابردووی كورد دا ماموستایانی ئاینی پێشه‌نگ بوونه ، هه‌ر وه‌كو سه‌ركردەی دیاری گەلەکەمان (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) ئه‌م مروڤه به‌رزه جگه له خزمه‌تكردنی خاك و ولات له پال ئه‌و ئه‌ركه نشتیمانیه دا زۆر زۆر خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی كردوه ، بۆیه روولی ماموستایانی ئاینی له هه‌موو شورش و راپه‌رینه‌كانیڕابردووی كوردستاننداو جێگای فه‌خر و شانازییە كه وه‌كو سه‌ركرده ده‌ركه‌وتوون له پێناو سه‌ربه‌ستی و خوشگوزه‌رانی میلله‌ت و ولات دا.بۆیە ماموستایانی ئاینی خاوه‌ن پیگه‌یه‌كی به‌رزی كومه‌لایه‌تین شایه‌نی مه‌نزترین رێز‌و خوشه‌ویستین.