٧١ ساڵ لهمهوپێش له سابڵاغه‌وه و له ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان و سه‌رده‌می کۆماری کوردستان، ئومێدێک بۆ کوردستانیان له دایکبوو، پێشمه‌رگه‌یه‌ک به ٧١ ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خەبات و تێکۆشان، به مێژوویه‌کی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازیه‌وه له سنورێکی جوگرافی ده‌وره دراو به نه‌یار و دوژمن، به ئه‌زموونێکی سیاسی،سه‌ربازی و ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه، له‌لایه‌ک ڕابه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین به‌ره‌ی شه‌ڕی دژبه دوژمنانی خاک و مرۆڤایه‌تی ده‌کات و له‌لایه‌کی تریش سه‌رکردایه‌تی دیبلۆماسیه‌تی کورد له ده‌ره‌وه و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمێک ده‌کات که له پێناو پاراستنى نیشتیمان و هێنانه‌دی ئازادی و مافه‌کان، بۆ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بەردەوام خه‌بات ده‌کات.
سه‌رۆکی هێژا، ڕۆژی بوونت پیرۆز و خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ و سه‌رکه‌وتووت بکات.