سەردانێکی ئومێد بەخش

سەردانێکی ئومێد بەخش
ئەمرۆ ئەوەی پێشبینی دەکرا هاتەدی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندم گەیشتە بەغدا و یەکەم وێستگەی سەردانەکەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەویرانی عێراق بوو، سەرۆک وەزیرانی گوێی بۆ داواکاری شاندەکە گرتووە، ئەوان گوتویانە، هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆی دەدات بۆ پرسی ڕیفراندۆم و دیاریکردنی چارەنووسی خۆی، عەبادیش پێی گوتوون: "هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی ئابووری و سیاسی هەیە و پێشمەرگەشی هەیە کە ئاڵای عێراقی هەڵنەگرتووە". لێرەوە ڕوون دەبێتەوە کە بەغداش گەیشتوەتە ئەو باوەڕەی کە چیتر خەڵکی کوردستان بوونیان لەگەڵ عێراق رەت دەکەنەوە، خەڵکی کوردستان بەجۆرێک متمانەی ڕۆیشتووە ئاستەمە جارێکی دیکە بیەوێت لەگەڵ عێراق بژیت.

لەوە دەچێت بۆ عێراقیش جیابوونەوەی کوردستان باش بێت، چونکە ئەوان ئازار دەژێژن کاتێک بودجەی خۆیان دەدەن بە کوردستان. ئیتر ئەگەر کوردستان لە لێواری جیابوونەوەدابێت ئەو ئازارە ناچێژن، لەوەش دەچێت بەشێک لە عێراقییەکان لەو روانگەوە پێیان خۆش بێت کە پاڵ بە کوردستانەوە بنێنن وەک ئەوەی لەدڵی خۆیان بڵێن با لەکۆڵیان بکەینەوە، بەهەر جۆرێک بێت ئەگەر عەقلیەتی بەغدا گەیشتبێتە ئەو ئاستەی کە قبولی بکات هەرێمی کوردستان مافی چارەنووسی خۆی دیاری بکات واتە جۆرێک لە گۆڕانکاری نەوعی لە بیرکردنەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق هاتووە.

ئەوەی دەمێنێتەوە، سەردانێکی سەرکەوتوو و پەیامێکی بەهێز، چونکە بەئاشکرا بەغدا دەکەوێتە بەردەمی پەیامی کوردستانەوە کە هیچ وەڵامێکی پێی نییە ، ئەوەی مایەی دڵخۆشی بوو، پێشووتر شاندی کوردستان رایگەیاندبوو بەبەڵگەوە لایانە عێراق ٥٥ پێشێلکاری دەستووری گەورەی کردووە، بۆ ئەوەی شاندەکە ئەم پێشێلکاریانە نەخاتەڕوو، عەبادی بێ دەنگ لە پرسەکە هەڵبژاردبوو، مایەوە بۆ ئەوانەی لە کوردستان دژایەتی ئەو شاندەیان دەکرد لە راستیدا دەبێت پەیامێکیش بێت بۆ ناوخۆی کوردستان کە وەڵامی بەغدا دەرخەری ئەو راستیەیە کە خۆشیان گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی ئەوەی بریاری داوە خەڵکی کوردستانە نەک هێزە سیاسییەکان چونکە بەغدا لە کرینی دەنگی هێزە سیاسییەکان بۆدژایەتی ئەم پرسە مۆفەق نەبوو.
Top