سیاسەتى حزبایەتى ، بە داخەوە ... لایەنى سیاسی ، هەندێک بەرپرس

سیاسەتى حزبایەتى ، بە داخەوە ... لایەنى سیاسی ، هەندێک بەرپرس
، تا ئێستا بەمەبەستى چەواشەکردنى خەڵک بەگشتى و جەماوەرەکەیان بە تایبەتى ،بەردەوامن لە پەخشکردنى هەندێ بەیت بالورەى چەواشەکارانە وەک : ١- نازانین ڕیفڕاندوم بوچییە ؟ لە کاتێکدا دەیان جارە لە لایەن جەنابی سەروکى هەرێم و بەرپرسە بالاکانى لایەنەسیاسیەکانى کوردستانەوە ، وەلامى ئەو پرسیارە دراوەتەوە ، بەڵام چونکە ئەو لایەن و کەسایەتییانە بڕوایان بە پروسەى دیموکراسی و سەربەخوییى ولاتەکەمانەوە نییە ، دیماگوگیانە دێنە قسەو چەواشەکارانە لێدوانەکانیان پەخش دەکەن . ٢- ئەو لایەن و کەسایەتیانە : چاک دەزانن ١٧ حزبی کوردستانى بڕیارى ئەنجامدانى ڕیفڕاندومیان داوە بە ڕوژى رووناک ، بەڵام دەرەنجامى ناحەزییان لە گەل پارتى دیموکراتى کوردستان ، دێن و ئەو پروسەیە بە پروسەى پارتى ناوزەددەکەن ، بە داخەوە بو ئەم هەڵسو کەوتە و فەراموشکردنى راستتیەکان نەخاسمە لە ئاست پرسێکى لەوە پیروزتر نەبێت (پرسی ڕەواى گەل و لاتەکەمان و بڕیاردان لە دوا روژەکەى). ٣- بە داخەوە بەهەمان نەفەسی ناحەزانى گەلى کوردستان لە بوارى ڕێگریکردن و لەمپەر دروستکردن بۆ پرسێکى دیموکراسی (ڕیفراندوم) هاوهەڵوێستیان هەیە ، لێرەدا پێیان دەڵێم : ئایا دواخستنى ڕیفراندوم بوکەى ؟ ئایا نەیارانى گەلەکەمان دەستەوەستان دەوەستن (وەک ئەوان دەڵێن تاکو بنەما سحرییەکانى دامەزراندنى دەولەتى کوردستان فەراهەم دەبن ؟؟) و ئینجا بەخوشحالییەوە فەرمومان لێدەکەن دەوڵەت رابگەێنین ؟؟؟. ٤- ئایا ڕەوایە هەر روژێک بیانویەک بهینرێتەوە ؟ تا دوێنێ خواستیان کاراکردنەوەى بێ پێشمەرجى پارلەمان بوو ، کە هەنگاونرا لەو بارەیەوە ، ووتیان نا مەبەستمان ئاساییکردنەوەى پارلەمانە !!! ئاخر دەزگایەک کارابێت و لە کاردابێت واتە بە ئاسایی کارەکانى خوی بە ئەنجام دەگەێنیت ، ئەرێ ئەمە تەنها یاریکردن نییە بە ووشەکان ؟؟ئێستاش دەڵێن : چون دەکرێ بەم ئاسانییە پارلەمان کاراو ئاسایی بکرێتەوە ؟؟!!!. خوا گەل و ولاتەکەمان بپاریزێ لە هەر تەنگەتاوکردنێیک .
Top