ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە چیە؟!

ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە چیە؟!
ئەو ھەڵومەرجەی لە ناوچەکە بە گشتی لە عێراق و ھەرێمی کورستان بە تایبەتی گوزەر دەکات لەوه‌ زۆر ھەستیارتر و ناسکترە کە ئێمەی ھاوولاتیانی ئاسایی کۆمەڵگا لێی تێدەگەین خوێندنەوەمان بۆی ھەیە، ئەوەی زیاتر بەو باردۆخە ئاشنانایە و ھەستی پێدەکەن سەرکردە و سیاسەکانمان.

ئەوەی لەو قوناغەدا کە پێویستە بۆ گەڵ و میللەت ئەنجامی بدەن نەک ئەنجامیان داوە بەڵکو بە زیادەوەش ئەنجامیانداوە رووبەرووی ئەو ھەموو نەھامەتی و نەخۆشیانە بۆنەتەوە کە بە سەر کوردستاندا ھاتوون، توانیویانە زۆر بە باشی خۆیان لە گەڵ بارەدۆخەکە بگونجێنن و ئەو بوارە بۆ دۆژمنانی کوردستان نەرەخسێنن کە وابیربکەنەوە گەڵ و میللەت لەپشتی سەرکردە و سیاسەکانەوە نینە، بەڵکو بۆنە بە پشت و پەنایەکی زۆر بەھێز بۆ سەرکردەکانیان بۆ ئەوەی رووبەرووی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو ببنەوە لە ھەر کات و شوێنێک بێت.

ئەوەی ئێستای گرنگ و پێویستە بۆ کوردستان ئەوەیە کە سەرکردەکانمان ئەرکیان لە میللەت قورسترە چونکە ئەوانن چاوو و گوێی و هەستی ئەو میللەتەن، ھەر ئەوانیشن بەرپرسن لە ھەر کۆسپ و تەگەریەک کە ئەو میللەتە توشی ببێت، بۆیە دەبێت سەرەرای ھەبوونی جیاوازی سیاسی و ئاینی بۆ ئەمڕۆی کوردستان گیانی تەبایی و برایەتی و یەک دەستی رەچاوو بکەن بۆ ئەوەی کوردستان لەو ھاوکێشە سیاسیەدا سەرکەوێت و بگات بە ئامانج و ئاواتەی خەبات بۆ گەلەکەمان قۆربانی بۆ داوەە، ئەویش بەدەست هێنانی سەربەخۆی کوردستانە.
Top