دەوڵەت و حکومەت دوو چەمکى جیاوازن ..
August 10, 2017
وتار و بیروڕا
بویە ئەوانەى باس لە بوونى کێشەو گرفتەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن و، وەک بیانویەک بو پاساوهێنانى هەلوێستە نانیشتیمانییە کەیان باس دەکەن ، زور بە هەلەدا دەچن ، چونکە بە دامەزراندنى دەوڵەت ، تواناى چارەسەرکردنى قەیران و کێشەکان (١٠) قات زیاتر دەبێت ، بەڵام مانەوەمان لەم سەروبەندەدا بە لکلێنراوى بە دەوڵەتى شکستخواردووى عیراقەوە ، هوکارە بو درێژەدان بە مانەوەى قەیرانەکان وماندوکردنى زیاترى کومەلانى خەڵکى کوردستانە، بویە پێویستە لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دور لە بەرژەوەندییە حزبیەکان ، هاولاتیانى کوردستان دلنییابکەنەوە ، کە دەولەتى کوردستان تەنها هەڵبژاردەیە بو کوتاییهێنان بە ژێردەستەیی و زەبروزەنگى داگیرکەران و چارەسەرى بنەرەتە بو سەرجەم کەم و کوڕییە کان.