کێ پارێزەری شەنگالە..

کێ پارێزەری شەنگالە..
سێ ساڵمان بەسەر کارەساتی شەنگال و کۆمەڵکوژی یەزییدیەکان تێپەڕاند،زۆر کارەسات و تاوان بەرامبەر گەلی کورد ئەنجام درا بەڵام هیچ یەکێکیان هیندەی ئەم کارەساتە پڕ نەبوو لە تراژییدیا ،شەنگال بە تەنها مردنێک و بەڕێ کردنی پرسەیەک نەبوو دوای چەند ڕۆژێک بیر بچێتەوە.بۆ کورد ناوی شەنگال بووەتە ناوی خەم و ناوی ئازار . بەڵام ئەم جۆرە لە تاوان لە ئێستادا خودی تاوانبار ەکە خۆی وەک فریادڕەس نیشان دەدات .چۆن؟ ئاشکرایە ستەمی زۆری دەسەڵات دارانی بەغدا لە دوای ساڵی ۲٠٠۳ ەوە وە باڵادەست بونی شیعەکان و چەوساندنەوەی سوننە مەزهەب وای کرد هەموو هاوڵاتیەکی سونە بەدوای مەنفەزێک بگەرێ بۆ تۆڵە کردنەوە حوکمی شیعە عێراقی کردە دۆزەخ بۆ هەر هاوتیەکی غەیرە شیعە.ئەمە بوو هەموویانی کۆکردەوە و لە بیری خراپترین تۆڵەدا خۆیان و دەوروبەریشیان لە ناو برد. چەند شەرمە ئەوانەی ئێستا لە بەغدان باسی شەنگال و کوردانی یەزیدی بکەن و فرمێسکیان بۆ بڕێژن .شەڕی بەرگری کردن بە پارتی بفرۆشن ئاخر سوپای شکستخواردووی عێراق بەو هەموو ئیمکانیەتەوە نەیتوانی بەرگری لە موسڵ و ئەنبار بکات بۆ گلەیی لە پارتی ئەکەن .پارتی تاوانبار مەکەن بە کەمتەرخەم لە شنگال ئاخر شادەماری پارتی لەو دەڤەرەیە ئەگەر لە ڕووی سیاسیشەوە سەیری بکەیت نزیکەی ۲٠٠ هەزار دەنگدەری پارتی لەوێن .چ حیزبیک ئامادەیە ئەوەبدە دەنگدەر و پشتیوانی خۆی بخاتە تەهلوکە.ئەو حەزە تەنها ئالو بەیتی مالیکی هەیانە کە بەشێکی دەروێشانی تەریقەکەی بە کوردی خەریکی تۆمەت بە خشینەوەی ناڕەوان و خەریکی جارێکی دیکە کوشتنەوەی یەزیدییەکانن .بەرگریکاری ڕاستەقینە ئەوانەن ئێستاش بێوچان بەدوای هەناسەیەکی یەزیدییەکان دەگەڕێن سۆراغی پاکیزەکانیان دەکەن بەدوای پرچە سپیەکانەوەن کە بۆنی لالش یان لێ دێت.ئەوە کاک نێچیرڤانە کە ئێستاش خەریکی گرتنی ئە دەستانەیە کە ئاشنان بە پەناگەکانی یەزییدەکان .ئەو کات بیرتانە چۆن لەسەر چیای شەنگال لە بۆنی مەرگی لێدەهات بێ وەستان خواردن گەیەنرایە ئەوێ ئاخر بەرگری کردنەکەی بەغدا و هاو ئاوازەکانی سەر لەنوێ کوشتنەوەی ئەوانە ئەوە کاک نێچیرڤانە دڵنییایی بەوان دەدات کە شەنگال بە تەنها بە جێ ناهێڵن ئەوە کاک نێچیرڤانە پێی وتن کە شەنگال دەکەینە پارێزگا و ئاوەدان کردنەوەی شەنگال ئەولەوییەتی کارەکانمانە. بە دڵنییایی یەزیدیە بە شەرەفەکان ئەمە دەزانن خۆیان چەند جارێک ئەمەیان وتوە سەرۆکی حکومەت تاکە کەسێکە خەونی ئێمە وەدەست دەخات
Top