سەرکەوتنی پروسەی رێفراندوم
August 7, 2017
وتار و بیروڕا
تەنھا گەلێکی گەورەی خاوەن خاک و زمانی تایبەت بە خوی و زیاتر لە ٣٠میلیون کەس کە تا ئیستا بەم مافە شاد نەبووە و ھەمیشە لێ زەوت کراوە گەلی کوردە. رێفراندوم مافەکی سروشتی و رەوای ھەر گەلێکە کە لە ناو وەلاتێکدا دەژێن لە رێگای رێفراندوم بە شێوەی دێموکراسی داوای ماف وداواکاری خوی بکات و کەسی تر بیجگە لە ھاولاتیانی ئەم وەلاتە ھیچ ھیز و لایەنی تری دەرەکی بوی نیە و ناتوانیت بلێت رێفراندوم باشە یان خراپە ، بکرێت یان نەکرێت یان کاتی گونجاوی نیە ، ھاولاتیان دەتوانن خویان ئەم بریارە بدەن ، ئیستاش گەلی کورد بەگشت ئایین و نەتەوەیەک لە ھەریمی کوردستان مافی خویانە بو کارە گرنگەکان بگەرینەوە بو رێفراندوم و بە بی دوو دلی بەشداری تیا بکەن و ھەولی سەرخستنی بدەن ، نەھیلن نەیاران و دوژمنان و دارودەستەکانیان وەرەی خەلک دابەزینن بە برو بیانوی جیا بەربەست دروست بکەن بو ئەوەی خەلک بەشداری لەم پروسەیەدا نەکەن، بەشداری کارای ھەرتاکیکی ئەم کومەلگایە دەبیتە دەرکێک لە چاوی دوژمنان و ناحەزان و دارودەستەکانیان ، سەرکەوتنی ئەم پروسەیە سەرکەوتنی ئیرادە و خواستی گەلی کوردە بە گەیشتن بە ئاوات و خەونی لە میژێنەی کە بو گەێشتنی تا ئێستا چەندین ھەزار شەھیدی قارەمان گیانیان کردووتە قوربان و بو چەندین جار گوند و دیھاتەکانمان خاپور و کیمیا باران و ئەنفال کراوین . بەشداری کارای خەلک و جەماوەری بە شەرەف لەم پروسەیە و سەرخستنی وەلامیکی پولایین دەبیت بۆ ئەوانەی خەیالی لە ناو بردنی ئەو پروسەیەن و بونەتە دارو دەستەی نەیارانمان و دوژمنایەتی خویان دەربریوە بو بەربەست دروست کردن و پەکخستنی ئەم پروسەیە بە بیانوی جیاواز ، بەشداریتان گەلای ئومیدیان وەکو گەلای خەزان ھەلدەوەرینیت و سەرخستنی ئیرادەو خواستی گەل بە سەر شەرخوازان و نەَیاران و سەرکەوتنی خەبات و تیکوشانی گەل و ھەدەر نەدانی خوینی شەھیدانی ریگای رزگاری بە سەر داخ لە دلەکان و دوژمنان و خوفروشەکانی ناوخوو و دەرەکی یە، جوش وخروشی ھاولاتیان بو سەر ێندوقی دەنگدان ، بە دەنگدانی (بەلێ) بو سەربەخویی و دەست نیشان کردنی چارەنوێسێان بە فیرو ناچێَت ،سەرکەوتنی ئەم پروسەیە سەرکەوتنی ئیرادەی گەلە بو سەربەخویی و دەولەتی کوردی کە کوردستانە و ئاواتی لە مێژینەو ھیوای ھەرکوردێکی بە شەرەفە .