جگە لە سەربەخۆی کوردستان، ھەموو چارەسەرێک کاتییە

جگە لە سەربەخۆی کوردستان، ھەموو چارەسەرێک کاتییە
لە دوای بڕیاردان لە سەر ئەنجامدانی ڕاپرسی و ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان لە٢٥ی ئەیلولی داھاتوو سات بە سات لە کاتی ئەنجامدانی ئەو پرۆسە گرنگە نزیک دەبینەوە، ناحەزان و نەیارانی کوردستان گرێکی کوژەکیان گرتووە ھەر چرکەو کارتێکی سوتاویان فرێدەدەنە گۆرەپانی دژایەتی کردنی ئەو خواستەی گەلەکەمان کە لە خەیال و ھزری خۆیاندا دەتوان بەو بێ سەروبەریە و کارتەنا پەسەندەکانیانەوە کاریگەری لە سەر بیری نەتەوەی گەلەکەمان دابنێن و ببنە ڕێگر لە بەردەم ئامانجە ھەرە لە پێشنیەکەمان ئەویش سەربەخۆی کوردستانە، بەڵام لای ئەوان زۆر روون و ئاشکراییە کە کاروانی سەربەخۆی کوردستان بە ھەموو جیھان ناوەستێت و پەکی ناکەوێت چونکە گەلەکەمان خاوەنی ئیرادەیەکی پۆلاین و ھێزێکی لە بن نەھاتوویە، ئەگەر لە سەدساڵی رابردوو جیھان توانیبێتی بە کۆدەنگیەک و چەندین پیلانی ژێربەژێر و رێکەوتنی نھێنی ببێتە کۆسپ لە بەردەم سەربەخۆیمان ئەو سەردەمەی لای ئێمە و ئەوان باوی نەماوە حیسابی بۆ ناکرێت ھاوکێشەکان سەرتاپای گۆرانکاریان بەسەر داھاتووە بۆ ئەوی ھاوکێشە جیھانیەکان ھاوسەنگ ببنەوە ناوچەکە بێتەوە باردۆخی ئاسایی دەبێت کوردستان سەربەخۆببێت، چونکە کوردستان لە گشت جومگە جیھانیەکانی وەک سیاسی و ئابووری و سەربازی و...ھتد شوێنی ھەیە و ئەو شوێنەی کوردستانیش زۆر بەھێزە بە دانپدانانی خۆدی خۆیان، بۆیە ئەگەر حکومەتی عێراق لە سەدا ٥٠ی بودجەی خۆی بدات بە ھەرێمی کوردستان و دەولەتە نەیارەکانی سەربەخۆی کوردستان و گشت جیھان بێن و بلێن کوردستان دەکەین بە بەھشتی سەر رووی زەوی تەنیا لە بەرامبەردا دەبێت کورد پاشگەزبێتەوە لە ئامانجی سەربەخۆی دڵنیامی ئەمە شتێکە مەحالە رووبدات لە هەمان کاتدا ھەموو جیھان لە ھەولی لەناوبردن و قڕکرنماندا بێت دیسان ئەوە ھەر مەحالە پەشیمانمان بکاتەوە، چونکە ھەر پاشگەزبوونەوەیەک لەو ئامانجە رازی بوونە بە کویلایەتی بێگانە وقبولکردنی ژێردەستەیە بە ھەموو مانایەکانیانەو، لێردە ئەوەی پێویستەی بکرێت بۆ سەرخستی ئەو پرۆسەیە ئەویە کە ئەو ئیرادە و ھێزی خۆمان کە ھەموو جیھانی سەرسام کردوە یەک بخەین بۆ خزمەتی ئەو ئامانجە مەزنە گەلەکەمان بۆ خۆمان مێژوو تۆماربکەین و ئایندە نەوەکانمان دیاربەکەین و رێزی خەبات و کۆلنەدانی باوک و باپیرانمان بگرین، ھیچ رێگایەک و چارەسەریەکی ترمان لە بەردەم نەمایە تەنیا سەربەخۆی کوردستان نەبێت.

Top