راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی مافی ره‌وای خۆمانه نابێت چیتر نه شه‌رم بكه‌ین و نه بترسێین له ده‌ربرینی ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت
August 5, 2017
وتار و بیروڕا
ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست گیرۆده‌ی زۆر ده‌رد و برینی قولی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه كه ره‌گ و ریشه‌یان تا قولای بیر و باوه‌ری تاكه‌كانی ڕو چووه ، ئه‌و كێشانه هه‌ر رۆژێك ڕه‌نگێك ده‌گرن ، له ناكۆكی و پێكدادانی ئایینی و ئاینیزایی، نه‌ته‌وه‌ی و ئایدۆلۆژیای سیاسی و كێشمه‌كێشی نێوان ولاتانی ناوچه‌كه بگره تاكو ئاستی نێو ده‌وله‌تی و شه‌ر له پێناو ده‌سه‌لات و فراوان كردنی هه‌ژمونی هه‌ندێ ولات . چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیش زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ توندره‌وی و تیرۆریزم و پێكدادانی ولاتانی ناوچه‌كه ده‌ره‌خه‌سێنێت ، سه‌رمایه‌ی ئه‌و ولاتانه بۆ كرینی چه‌ك و به كار هێنانی دژ به گه‌له‌كانیان و دراوسێكانیان به فیڕۆ ده‌جێت ، رۆژ له دوای رۆژ خه‌لك هه‌ژارتر ده‌بن و له دله‌راوكێ و نه بونی ئاسایش‌دا ده‌ژین.
گه‌لی كوردستان ده‌رفه‌تی زێرینی بۆ ره‌خساوه خۆی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه پێشانی جیهانیان بدات ، ئێمه جیاوازین له زۆر رووه‌وه له‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه ده‌گوزه‌رێت، ئێمه ئاشتیخواز و دیموكراسیخوازین ، نامانه‌وێت خۆمان بسه‌پێنین ، له هه‌مان كاتدا نامانه‌وێت خه‌لكیتریش بیر‌و باوه‌ری كۆن و ناسیونالیستی خۆی له ژێر هه‌ر ناوێك بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنێت، گرنگه وێنه‌ی خۆمان خراب نه‌كه‌ین ، بزانین یه‌كگرتویمان زامنی سه‌ركه‌وتنمانه ، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی مافی ره‌وای خۆمانه، نابێت چیتر نه شه‌رم بكه‌ین و نه بترسێین له ده‌ربرینی ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت،