ئایا به‌راستی ئێوه‌ ڕیزتان له‌وه‌ خه‌لکه‌ گرت که‌ به‌رگه‌ی هه‌مووشتێکی گرت؟

ئایا به‌راستی ئێوه‌ ڕیزتان له‌وه‌ خه‌لکه‌ گرت که‌ به‌رگه‌ی هه‌مووشتێکی گرت؟
که‌نالی (ئین ئار تی) کرده‌ کاک برزو مه‌جیدی سه‌روکی فراکسیونێ گوران له‌ په‌رله‌مانی کوردستانم بینی له‌ ولامی پرسیارێکێ پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌وه‌ زور به‌ سه‌ربه‌رزی و په‌روشییه‌وه‌ ده‌ی گوت (ئێمه‌ زور رێزمان هه‌یه‌ بو ئه‌م خه‌لکه‌ که‌ به‌رگه‌ی هه‌موو قه‌یرانه‌ دروستکراوه‌کانی هه‌رێمیان گرت له‌ نه‌بوونی مووچه‌ و ئاو و کاره‌با ،،هتد بو ئه‌وه‌ی سومعه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌مانه‌ بپارێزن ) به‌راستی سه‌رم سور ما له‌م قسه‌یه‌ی ئه‌م به‌رێزه‌ و هه‌ندێ پرسیار له‌ سه‌رم دا دروست بن ئاخو ده‌بێ ئه‌مانه‌ ریزیان له‌ کام خه‌لک گربێتن؟ئه‌ی ئه‌و خه‌لکانه‌ی ده‌هاتنه‌ سه‌ر جادده‌ و جنێوفروشیان ده‌کرد کێ بوون و به‌ فیتی کێ ده‌هاتن سه‌ر شه‌قام؟ئه‌ی کێ بوون ئه‌وانه‌ی خه‌لکیان هان ده‌دا بو سه‌رداگرتنی باره‌گاکانی حزبی؟ ئه‌ی کی بوون ئه‌وانه‌ی ماموستایانی سلێمانی و گه‌رمیانیان سێ مانگ له‌ قوتابخانه‌کا دابران؟ کێ بوون به‌ ماموستایانه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌کانیان دانه‌خست ده‌گوت کوێله‌؟ کێ بوون ئه‌وانه‌ی قوتابیانی نێوه‌ی کوردستان له‌ خوێند بێ بار کرد؟ئایا برزو گیان هه‌ر خوتان نه‌بوون که‌ به‌و خه‌لکه‌ی به‌رگه‌ی هه‌مووشتێکیان گرت ده‌تان گوت مه‌سین هه‌لگر!!ئه‌مانه‌ هه‌موویان پرس بوون و حه‌زم به‌دوایی ولامیان بگره‌م بو ئه‌وه‌ی به‌دروستی به‌رچاوم روون ببێت که‌ ئایا ئه‌م کابرایه‌ سوپاسی کێ ده‌کا ؟

خوه‌ هه‌موومان له‌بیره‌ که‌ له‌و زونه‌ی برزو و هاوبیره‌کانیان لێ بالا ده‌ست بوون چون خویان به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌کانیان گرت به‌ خوپیشاندان وهێرش کرددنه‌ سه‌ر باره‌گاکان خو له‌ بیرمانه‌ که‌ کێ بوون ئه‌وانه‌ی به‌ئه‌وه‌ش نه‌راوه‌ستیان شاندیان نارد په‌ره‌له‌مانی ئوروپا بو شکاندی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی بزرو خوی ئیستاکه‌ باسی لێ ده‌کات ؟

بوویه‌ ئه‌مه‌وه‌ێ بلێم بزرو گیان به‌ناوی ئه‌و خه‌لکه‌ی که‌ ئێوه‌ پێتان کوێله‌ بوون سوپاسی جه‌نابت ده‌که‌ین چونکه‌ هه‌ر ئێمه‌ ئه‌و خه‌لکه‌ بووین که‌ به‌رگه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌مان گرت و هه‌ر ئێمه‌ی بووین سومعه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی له‌ هه‌رێم هه‌بوو رامانگرت و به‌ هه‌موو که‌م و کورتیه‌کانی یه‌وه‌ رازی نه‌بوون ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ به‌رچاوی خه‌لکه‌وه‌ بشکێنین ،،،و ئێوه‌ش هه‌ر چی بێ رێزیه‌ک هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌تان کرد و له‌ بیریشمان نه‌چووه‌

به‌لام خو ده‌بێ ئه‌مه‌ش بلێن که‌ ئێوه‌ش هه‌رچی پێتان کرا له‌ شکاندن و ئابرو بردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ و ره‌ش پیشاندانی هه‌موو ئه‌زموون و شه‌نگسته‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌پێش چاوی گه‌لانی جیهانه‌وه‌ و هه‌ر ئیوه‌ بوون که‌ خه‌لکتان لسه‌ر شه‌قام خڕ ده‌کرد و هاوارتان ده‌کرد (عه‌بادی عه‌بادی)،،به‌لام سوپاس بو خوا که‌ هیچ پێتان نه‌کرا و توشی شکه‌ست بوون له‌ هه‌ول دان بو له‌که‌دار کردنی سومعه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ و ولامدانه‌وی کونگریسمانی ئه‌مریکی له‌ ئه‌مریکا بو که‌ناله‌که‌ی سه‌ر به‌ جه‌نابتان به‌لگه‌یه‌کی باشه‌ بو ئه‌م راستیه‌ ،،،
Top