هێشتا ته‌زبێحێک، وێنه‌یه‌کی ڕه‌ش وسپی، ئه‌ڵقه‌یه‌ک له ده‌ستی ژن و تازه بووکێکی ڕه‌شپۆشی بارزانیدا، بوونه‌ته هه‌موو بیره‌وه‌ریه‌کی کوڕان و کچان، خوشک و برا، ده‌زگیران وهاوسه‌رانی ئه‌و مێرخاسانه‌ی که ته‌نها تاوانیان کوردبوون بوو، بۆیه که‌وتنه به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و به دڕندانه‌ترین شێوه کۆمه‌ڵکوژ کران و بوونه هێمای قوربانیدانی گه‌لێکی زوڵملێکراو له پێناو خاک و ئازادی نیشتیمان.
درود بۆ ڕۆحی پاکی کورده ئه‌نفالکراوه‌کان، شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی، سڵاو له‌وانه‌ی له پێناو خاک و سه‌روه‌ری گه‌لێک درێژه به کاروانی پڕ له جوامێری ئه‌وان ده‌ده‌ن.