با ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی له خۆمان نه‌شێوێنین
July 29, 2017
وتار و بیروڕا
جێگای گومان نیە کە یەکگرتووی و یەکرێزی نیشتیمانی ستونێكی گرنگی سەربەخۆ بوون و پاراستنی ئازادی و ئاسایشی نیشتمانی هەر گەلێکە، بەڵام ئێمه‌ی گه‌لی كورد هێشتا به دروستی له به‌ها و نرخ و كاریگه‌ری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی نیشتیمانی بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وەیی و نیشتمان تێنه‌گه‌یشتووین ، له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه به‌ر له مردنی سه‌ركرده‌كانمان بیر له ڕێككه‌وتن و پێكه‌وه كار كردن و پته‌و كردنی ریزه‌كانی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیخوازی بكه‌ینه‌وه ،هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتن و شكستیان ده‌ده‌ین ، ته‌نانه‌ت ئاره‌زوی مه‌رگی سەرکردەکانمان ده‌كه‌ین.
چه‌مك و زاراوه‌ی سیاسی وه‌كو باڵانسی هێزكه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتان و ڕێگری له هه‌ژموونی وڵاتێك به كار ده‌هێندرێت، به هه‌ڵه ئه‌و چه‌مكه به گوتن و به‌كردار له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حزبه سیاسییه نێوخۆییه‌كان به‌كار ده‌هێنین و پرۆسه‌ی سیاسی و داینامیكیه‌تی سیاسی له كار ده‌خه‌ین. باڵانسی هێز به ڕێگای به‌هێز كردنی توانای به‌رگری نێوخۆی ده‌وڵه‌ت و پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ وڵاتانی دۆست، دژ به وڵاتانی نه‌یار به‌كار ده‌هێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر ئه‌و وڵاتانه نه‌سه‌پێنێت و ئاسایشی نیشتمانیان نه‌خاته به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی.
به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان هه‌ست وهۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری له ده‌وروبه‌ر وگونده‌كانی كوردستانی باشور به به‌راورد له گه‌ڵ شاره گه‌وره‌كانی به‌هێزتره ، هه‌ربۆیه‌ش به ناوی نوسه‌ری و ڕۆشه‌نبیری دژی ئامانجی نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌زاران وشەی نەشیاو له‌و شارانه ڕۆژانه ده‌ڕژێنرێنه نێو مێشكی هاوڵاتیانی ساده و ساكاری وڵات و ئاسایشی ده‌رونی هاووڵاتیان و یه‌كڕیزی نیشتمانی تێك ده‌ده‌ن.
هەر له ژێر سایه‌ی ئه‌و ئازادی و حوكمرانیه‌ی كه به‌خوێنی ڕۆله‌ی هه‌ژارانی گه‌لی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بووه و له‌ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆریستان و به‌دكارانیش پارێزراوه، كه‌سانێك بوون به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزی زانستی و ئاكادیمی و كه‌سانیكیش بوون به پاره‌دار، به‌ڵام به داخێكی گه‌وره‌وه ئه‌و توانا هزری و زانستی و مادییه‌یان نه‌ك ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به كارناهێنن به‌ڵكو دژ به ویست و خواستی ڕه‌وای زۆرینه‌ی گه‌لی خۆیان به‌كار ده‌هێنن. ته‌نانه‌ت له جیاتی وه‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی ده‌ره‌كی و دروست كردنی كه‌مپێنی پشتگیری ووه‌ده‌ست هێنانی پالپشتی بۆ ریفراندۆم، به پێچه‌وانه له ده‌ره‌وه لۆبی دژ به‌سه‌ربه‌خۆی بۆ ده‌كرێت و له نێوه‌خۆش به ناوی دیموكراسی و به‌راورد كردنی نالۆژیكی ریفراندۆمی كوردستان به سكۆتله‌ندا و شیلی سه‌رده‌می پینۆشه‌ی دیكتاتۆر كه‌مپینی دژ به ڕیفراندۆم ڕاده‌گه‌یێندرێت، ئه‌و كاره‌ی كه ته‌نیا له بێگانه‌ی نه‌یار چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نه‌ك له هاوولاتی كوردستان!
پێم وایه به‌شێك له‌و جۆره به‌ڕێزانه وا هه‌ست ده‌كه‌ن گه‌لی كوردستان له به‌ر گوشاری ده‌ره‌كی و كێشه نێوخۆییه‌كان ناتوانێت سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕابگه‌ێنێت بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه بقۆزنه‌وه و خۆیان به كه‌سانی شاره‌زا و به توانا پێشان بده‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، به‌ڵام بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه هه‌ر ده‌نگێكی دژ به‌سه‌ر به‌خۆی هێز ده‌داته نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه ڕه‌وایه كه‌سانێك گومانیان لا دروست ببێت كه ده‌ستێكی ده‌ره‌كی به راسته‌وخۆ یان به ناڕاسته‌وخۆ له پشت به‌شێك له‌و هه‌وڵه نه‌شازانه بێت .
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ڕێك دژ به‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌ن شه‌هید و قوربانییه كه باوه‌ڕیان وابووه گشت نوسه‌ران، ڕۆشه‌نبیران ،سیاسییه‌كان و سه‌رمایه‌دار و پاره‌داران هاوشان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر له‌و كاته‌دا شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسارێتی مێژوویی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س له‌و سه‌روه‌رییه و به‌شداری كردن له دواین قۆناغه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی بێبه‌ش نه‌بێت و رێزه‌كانی خه‌بات و تێكۆشان پته‌وتر بێت، هه‌روه‌ها هیچ درزێك له نێو ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن و نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆیی گره‌وی له‌سه‌ر بكه‌ن، دۆستانیشمان نیگه‌ران و دوودڵ بن.
هیوادارم له‌و قۆناغه‌دا نه‌ك ته‌نیا ڕق و كینی كۆنی سیاسی و كه‌سی وه‌لا بنێین به‌ڵكو واز له هه‌ل قۆستنه‌وه‌ی كه‌سی و هەلپەرستی بهێنین و ته‌نیا بیر له قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ینه‌وه و ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی له خۆمان نه‌شێوێینین.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه تێڕوانینی جیاوازیانیش هه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌و كوردستانه و له‌و قۆناغه‌دا دیموكراسییه‌ت ، كێشه نێوخۆییه‌كان و بوونی گه‌نده‌لی ،بارودۆخی سه‌ختی ئابوری و گوزه‌رانی خه‌لكی كوردستان وه‌كو هه‌لێك بۆ دژایه‌تی لایه‌نێكی سیاسی دیار وسه‌ربه‌خۆی به‌كار ده‌هێنن هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی ده‌كه‌ن، ئێمه له یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین و پێكه‌وه جوانین.
هه‌رچه‌نده من خۆم هه‌میشه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان نه ڕیفراندۆم و نه گفتوگۆی پێشوه‌خه‌تمان له‌گه‌ل به‌غدا پێویسته، هیچ یاسایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیش نیه كه ڕێگری بكات له‌وه‌ی میلله‌تێك بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆی بدات ، به‌ر له هه‌موو شتێك ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی و بڕیار و خۆڕاگری ده‌وێت. به‌ڵام بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیاری زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌كانی كوردستانی باشوره و ئه‌ركی سه‌رشانمانه هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت وه‌كو كوردستانیان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌نگاوه دیموكراسییه نیشتمانییه بگرینه به‌ر.
هه‌روه‌ك زانایه‌ك ده‌ڵێت نه‌ته‌وه بریتییه له تێكڕای ئه‌و خه‌لكه‌ی كه به دوای پێكه‌وه ژیان له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌گه‌ڕێن و بۆ به‌رگری كردن له‌و كۆمه‌لگایه‌ش ئاماده‌ن بۆ قوربانی دان ، ئێمه‌ش له‌و به‌شه‌ی كوردستان تاكو ئێستا قوربانی زۆرمان ته‌نیا بۆ پێكه‌وه ژیان له كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ داوه نه‌ك بۆ مانه‌وه له وڵاتێكی دروستكراوی ده‌ستی كۆلۆنیالیزم به ناوی عێڕاق، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌میشه له جیاتی ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی بۆ پاراستنی كوردستانیان هه‌ڵبستێت هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بووه بۆ مان و ژیانی كورد و كوردستانیان.
پێم وایه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌ركی ئه‌و كه‌س و پارته سیاسییانه‌ی كه خه‌باتی شاخ و سه‌روه‌ری دامه‌زراندن و پاراستنی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه له‌و كه‌س و پارتانه‌ی كه خه‌باتی سیاسی دوای ڕاپه‌ڕینان هه‌یه زۆر قورستره و نابێت ئه‌وان ڕێگه بده‌ن خه‌بات و ماندوو بونیان بێ ئاكام بێت، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین دروست بوون و له‌گه‌ڵ تێكڕای گه‌لی كوردستان ده‌توانن سه‌ربه‌خۆی كوردستان به زیانی زۆر كه‌م به‌دی بهێنن و به‌ره‌وه وڵاتێكی دیموكراستر و ژیانێكی باشتر و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ی هه‌نگاو بنێین، ئه‌وانه‌ش كه دژی سه‌ربه‌خۆی و دژی ڕیفراندۆمن له كۆتاییدا ده‌گه‌ن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه نابێت دژی ماف و ویست و پێویستی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بوه‌ستنه‌وه، ئه‌و وڵاته نوێیه‌ی كه ده‌توانێت به پێچه‌وانه‌ی عێڕاق ببێته كۆمارێكی دیموكراتی فیدڕاڵی و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ی وموڵكی ڕاسته‌قینه‌ی هاووڵاتیانی نه‌ك موڵكی كه‌سێك و لایه‌نێكی دیاری كرا‌و، به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه‌كی مێژووییه بزاڤی ڕزگاریخوازی بێ ڕێبه‌ر و سه‌ركرده نابێت و ئه‌ویش پێویستی به پاڵپشتی و پشتیوانی تێكڕای كوردستانیانه.
گه‌لی كوردستانیش بۆ جیهانیان و وڵاتانی دیموكراسی و ئازادیخوازانی سه‌لماندووه كه ده‌توانێت له‌و ناوچه پڕ له كێشه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دوڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت زۆر له هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه بردووه ، له كاتی گه‌یشتن به سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆی توانای زۆرتری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فاكته‌ری سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه.
دژایه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژ به خواستی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دژی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و بنه‌مایانه‌ن كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌ر بونیات نراون و به شانازییه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.