پشتكردنه‌ كوردایه‌تی به‌رۆژی رووناك ..له‌په‌راویزی راگه‌یاندنی به‌ره‌یه‌كی شه‌رمهێنه‌ر..

پشتكردنه‌ كوردایه‌تی به‌رۆژی رووناك ..له‌په‌راویزی راگه‌یاندنی به‌ره‌یه‌كی شه‌رمهێنه‌ر..
ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم كه‌سانی بی ده‌ربه‌ست ووردكه‌ وله‌گه‌ردیله‌ بچوكتری ناوكۆمه‌ڵگه‌ بخرێته‌ دێره‌وه‌هه‌ربۆئه‌وه‌ی خرنوك خۆی لێنه‌بێته‌ داری باڵا به‌رزئاخر لای سنگده‌رپه‌رێنه‌كان وایه‌ شه‌یدان به‌وه‌ی ناویان بێت جا ئه‌گه‌ر به‌خراپه‌ش بێت باكیان نیه‌.
به‌ڵام هاشوهوش وشه‌ری واته‌واتی دژبه‌میله‌ت كه‌له‌لایه‌ن سه‌رانی فوتێكراو به‌چه‌شنی میزه‌ڵان به‌رێوه‌ ده‌چێت واده‌كات به‌ره‌یه‌كی شه‌مهین رابگه‌ینن ئه‌وه‌یان مایه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌وهه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ونابێت له‌ئاستی دا بێده‌نگ بین هه‌روه‌ك رۆشنبیر له‌كورترین شوناسی دا هه‌ڵویسته‌.
له‌چه‌ندرۆژی رابردوودا كه‌سێكی خۆبه‌سه‌رمایه‌دار كردوو به‌نێوی شاسوار واحید به‌ره‌یه‌كی راگه‌یاندووه‌ به‌نێوی نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی ونه‌خیر بۆریفراندۆم دواجار ده‌كاته‌ نه‌خیر بۆ ژیانی له‌بارتر ونه‌خیر بۆ راگه‌یاندنی بونی ئینسانیانه‌مان ونه‌خێر بۆ كوردستان ونه‌خێری تریش كه‌هه‌رهه‌مووی بۆخاتری ئافه‌رێنیكی ناحه‌ز وئاوكردنه‌ ئاشی داگیركه‌ره‌و هیچی تر.
خۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ش تازه‌نیه‌ وبگره‌ زۆر كلاسیك وسواوه‌وبه‌رله‌هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كانی تر ئه‌وه‌ سلێمانیه‌ به‌م جۆره‌ گه‌مانه‌ ئاشنایه‌ وزۆر به‌سانایش هه‌ست به‌وه‌ده‌كرێت كه‌ چی سیاسیه‌ك له‌چه‌شنی جامبازی نێو سیاسه‌ت له‌پشت سه‌ری سه‌رمایه‌وره‌فتاری ئه‌م كه‌سه‌وه‌یه‌.
هه‌روه‌ك له‌هه‌لبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 دا كه‌سێكی وه‌ك كه‌مال میراوده‌لیان كرده‌ كاندید وخۆشی نه‌یئه‌زانی بۆچی وله‌به‌رچی كاندیده‌ودواجار له‌سه‌دابیستی ده‌نگی ئه‌م میله‌ته‌یان به‌خه‌ساردا بۆی ،كه‌مال هێند نابه‌ڵه‌د بوو ته‌نانه‌ت نه‌له‌ گوفتارونه‌به‌كردار ئێستاشی له‌سه‌ربێت خۆشی له‌خۆی حاڵی نابێت.
ئه‌مجاره‌ش سیناریۆیه‌كی هاوشیوه‌یان رێكخستوه‌وبه‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوشێوه‌ توشی نه‌زیفی فه‌شه‌ل ده‌بێت.ئه‌وه‌بۆیه‌ ئه‌مجۆره‌ سیناریۆ فاشیلانه‌ هه‌میشه‌ كه‌سانی بێ ده‌ربه‌ستی بۆده‌دۆزنه‌وه‌ تابینه‌ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی سیناریۆكه‌.
شكلی تازه‌ی سنگده‌رپه‌رندن ئاوایه‌ ئه‌وده‌مه‌ی كه‌سێكی وه‌ك شاسوار ده‌چێته‌ ئه‌مریكا وچه‌ندكه‌سێك ده‌بینیت دواتر له‌راگه‌یاندنه‌ سێبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بۆی ده‌كه‌ن به‌هه‌ڵا خاسیه‌تێكی سه‌یره‌ پێت وابێت به‌ئاسانی بتوانیت دنیا بگه‌وجێنیت ئاخر ئه‌وكه‌سانه‌ی شاسوار له‌گه‌لیان دانیشتوه‌ هه‌موو راگه‌یاندنكارێك وكه‌سی ئاسایی تریش ده‌توانێت له‌گه‌ڵیان وه‌ك شاسوار قاوه‌بخواته‌وه‌ وه‌ك چۆن به‌دیسپۆسه‌بڵ قاوه‌یان دانابوو ئه‌مه‌ش هیمایه‌ بۆئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ فه‌رمی نیه‌ كوا له‌ئه‌ته‌كیه‌تی هیچ دانیشتنیكی فه‌رمی دا به‌په‌رداخی دیسپۆسه‌بل قاوه‌دانراوه‌؟
سه‌یرتر له‌م دیمه‌نه‌ ئه‌وه‌یه‌ گروپێك رابگه‌یه‌نرێت كه‌به‌رۆژی رووناك پربه‌زایه‌ڵه‌ی هاواربكات بۆ پشتكردنه‌ میله‌ت .
راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گرهه‌یه‌ وكه‌سیش ناتوانێت نكوڵی لێبكات ئه‌وه‌ی له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابوه‌ستێت نۆكه‌ری قبوڵه‌ ژیانی له‌بارتر ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ بۆیه‌ پشتی كردۆته‌ كوردایه‌تی وخیانه‌تكارێكه‌ ئاولێل ناكات.
ئه‌وانه‌ی له‌ناوته‌پوتۆزی گومان رۆژگار ده‌گوزه‌رێنن گومانێك كه‌ده‌مانباته‌ به‌رده‌م یه‌قینی ئه‌وه‌ی له‌بوكه‌ڵه‌یه‌ك زیاتر نین چاوه‌رێی هه‌نگاوی بارگاوی به‌‌ دوژمنیان لێده‌كرێت دواجار به‌سانایی نیشتمانی خۆیان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.
شاسوار به‌هه‌وای شانی خۆی له‌م زۆنه‌دا ده‌یگوزه‌رێنێت چما بۆچ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بۆ هیچ سه‌رمایه‌دارێكی تر نیه‌ له‌م زۆنه‌ دا وه‌ڵامی پرسیاره‌ هیچ خۆماندوكردنی ناویت ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌پرۆژه‌ی بازرگانی به‌رپرس وسیاسی جامباز به‌رێوه‌ ده‌بات وه‌ك چۆن له‌ئێستادا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وسیناریۆ شكستخواردوه‌یه‌ كه‌ بۆیان دارشتوه‌ .
میژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات نزیكه‌ بگه‌ینه‌ كه‌ناری ئارامی وژیانی له‌بارتر كه‌خۆی له‌ده‌وڵه‌تی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌وكات ئه‌وانه‌ی له‌به‌رشه‌واره‌ی دوژمن هه‌لپه‌یانه‌ ته‌نها دووده‌ستی به‌ناڵ وروویه‌كی شه‌رمنیان پیده‌برێت به‌ده‌م باری قورسی خه‌جاڵه‌تباریه‌وه‌ ده‌ناڵێنن..
Top