ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەنێوان شکست و سەرکەوتن دا
July 26, 2017
وتار و بیروڕا
لەساڵی (١٩٢١ تا ٢٠٠٣) ھاوبەشی کردنی کورد بە رەزامەندی و ویستی خۆی نەبووە، بۆیە رۆڵی کورد بەباشی دەرنەکەوتووە، بەڵام لە٢٠٠٣ تا ئێستا کورد رۆلێکی دیاری ھەبووە لە بنیادنانی ژێرخانی ئابوری و بەدامەزراوەیی کردنی کارگێری و سوپا و..... ھتد، کەواتە دەکرێت بڵێن کورد پلەی نایابی ھەبووە لەبەرانبەر ئەوەش وویستی لایەنە سیاسیەکانی تری عێراق بۆ مانەوەی کورد وویستێک بووە ھیچ جیاوازێکی نەبوو لە رژێمەکانی پێشووتری عێراق..
ئەگەر بە خێرایی بەراووردی خاڵە جیاوازەکانی سەرکەوتووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و شکستی حکومەتی ناوەند بکەین ئەوە تێبینی دەکەین کە (حکومەتی ھەرێمی کوردستان) لە ژێر سایەی سەکردایەتیەکی حەکیمانە بەرێوەدەبردرێت و حوکمڕانی دەکرێت و دامەزراوەی ئیداری و یاسایی چالاکە و پرسی دیموکراتیزەکردن بەراوورد بە ناوەند بەھێزترە و ویست بۆ دیموکراسی بەھێزە ئەمە بە قسەی کوردەکان نا بەقسەی رۆژنامە و کەسایەتیە ناسراوەکانی جیھان.
لەکوردستان ھێزێک نیە بەناوی ھێزی نایاسایی و میلیشا بەپێچەوانەوە دەیان گروپ و لایەنی سەربازی ھەن کە شارەکانی حکومەتی ناوەند بەرێوەدەبەن ئەمەش مەترسی یە بۆ سەر ئاسایش و ئازادی تاکەکەس لە عێراق.
شکستی ئاسایش و سەلامەتی عێراق بووە ھۆی ھاتنی تیرۆرستانی داعش، وەکو ئەوەی بەچاوی خۆمان بینیمان کە چۆن ناوچەیەکی زۆری عێراق لەژێر دەستی داعش مایەوە و خەڵکی زۆر ئاوارە و سەرگەردان بوون، ئەمەش دەرەنجامی حوکمی مالیکی و تاقمەکەی بوو، بەڵام حوکمڕانی کوردستان بەدەر بوو لەمە، چونکە ویستی حوکمەتێکی باش ھەیە.
وەبەرھێنان و ھاتنی کۆمپانیاکان و سەرمایەگوزاری عەرەبی و بیانی بۆ کوردستان بەڵگەی ئەوەیە عێراق بەھاو سەنگی چەندە و کوردستانیش دەکەوێتە کوێی شکۆوە.
گرینگی ھەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتانەوە دیسان ئەوەمان پێ دەلێت عێراق ڕۆلێکی شکست خواردووی ھەیە لەکاتێک دا ھەرێمی کوردستان لەپێش زۆربەی وڵاتانی دونیاوە یە لەرووی بایەخ و گرینگی پێدان.
دواجار ئەوەشمان لە بیرنەچێت سەرکەوتوویی و خۆراگری خەڵک و ئیردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرووبەروبونەوەی تیرۆر و خۆڕاگرتن لەھەمبەر نەبوونی مووچە ئەو پەیامە ڕادەگەیەنێت کە کوردستان ئەستێرەی بەختی گەشە و ماف بۆ خاوەن ماف دەگەرێتەوە و عێراقیش لەو مەینەتەی تێدایە بەرەو خراپتر دەچێت.
لەکۆتایی لەگەڵ ھەموو ئەو کەمووکورتیانەی ھەن، بەڵام خاڵی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان پترن و شکشتی حکومەتی عێراق زیاترن، بۆیە شانازی کردن بەناسنامەی کوردایەتی شانازیەکە بەھەموو کەس نادرێت و نەتەوەکەشمان کە ساڵانێکە خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات بەرو ئاسۆێکی ڕوون ھەنگاو دەنێت.