بۆ زانیاریتان

بۆ زانیاریتان
کاتی خۆی (د.ڕوشدی سەعید)، دەستی کرد بەبازرگانی دواتر لەرێگای کەناڵەکانەوە ریکلامی باشی بۆخۆی کرد، دوای ئەویش کەنالێکی ئاسمانی کردەوە و دەچووە ناو خەڵک کۆمەڵێک نەفام و هەژاری قوڕبەسەر، چەپڵەیان بۆ لێ دەدا. وایان دەزانی ئیتر دەبێتە فیریاد رەس، ئەوەندەی نەبرد د.ڕوشدی لیستێکی بەناوی (خیر و العتا)کردەوە و چەند کورسیەک دەنگی هێنا.

قسەیەکە لێرەئەوەیە د.ڕوشدی لەبەر ئەوەی کەسێکی سیاسی نەبووە، هەرزوو لەخۆی بایی بوو کەوتە گوتاری سیاسی بەرانبەرکێش؟ ئیسرائیل و ئەمەریکا دوای ماوەیەک کەوتە گێژە لوکەیەکی سیاسییەوە هەرچی پارەی پرۆژەکانی هەبوو لە خزمەتی هەڵمەتی راگەیاندن خەرجی کرد و پرۆژەکانیشی مایەپووچ دەرچوون ئێستاش کەس نازانێت شوێن و مەکانی لە کوێییە.

ئێستا هەمان رێگا (شاسوار عەبدول واحید) گرتویەتیە بەر ئایا سیناریۆی ئەمیان چۆن دەبێت؟
Top