ڕاپرسی سەربەخویی باشوری کوردستان و چەند نمونەیێک لە ئەزمونی گەلان
July 19, 2017
وتار و بیروڕا
باشوری کوردستانیش ئەمڕۆ هەڵگری هەمو ئەو تایبەتمەنیانەیە و مافی ڕەوای خویەتی بە گوێرەی هەمو یاسا و ڕێسا و پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بڕیار لە سەر دیاری کردنی چارەنوسی خوی بدات و ببێ بە خاوەن قەوارەیێکی سیاسی سەربە خو بەخوی..
شایانی باسە ئەمڕۆ مەسەلەی ئەنجامدانی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان بووەتە باسێکی گەرم و گۆڕ لە سەر ئاستی هەمو بەشەکانی کوردستاندا و هەرەوەها بازنەی ناوخویی کوردستانی تێپەڕاندووە ولە سەرئاستی عیڕاقی و هەرێمایەتی و کومەڵگای نێودەوڵەتی بە گشتی ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە دوزی کورد پێیناوەتە قوناغێکی تازەوە و لە سەر هەمو ئاستەکاندا بە هەند وەردەگیرێت بە تایبەت دوای سەردانەکەی ڕێزدار بارزانی بو وڵاتی بەلچیکا و گەیاندنی پەیام و ویستی گەلی کوردستان بو ئەنجامدانی پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی لە باشوری کوردستان لە ڕێکەوتی۲٥/ئەیلولی/۲۰۱۷دا.
وەک بنەمایێکی جێگیر ماف دەسێندرێت هیچ دەوڵەتێک ناهێت مافە ڕەواکەمان لە سەر سێنییەکی زێڕین پێشکەش بە گەلی کوردستان بکات بویە دەبێ بە هەمو هێزو توانایێکەوە هەوڵ بدەین لەم دەرفەتە گونجاوەدا کە بو گەلی کوردستان هاتوتە پێش داوای مافی خومان بکەین مافێک کە سەدان ساڵە لە گەلی کوردستان زەوت کراوە .
ستاندنی ئەم مافەش هەروا بە ئاسانی دەستە بەر نابێت بومان بەڵکۆ دەبێ بە ێیڕادەیێکی یەکگرتووی بە هێز خومانی بو ئامادە بکەین و پەیامێکی بە هێز بە مروڤایەتی ڕابگەیێنین و پێییان بڵێیین کە ێێمە گەلێکین سەربەخویی مافێکی ڕەوای ێێمەیە وەک هەر گەلێکی تری خاوەن دەوڵەت لە جیهاندا.
لە پێناو ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم بەرەو سەربەخویی باشوری کوردستان دەتوانین سود لە ئەزمونی گەلان وەربگرین و بزانین بە چ شێوەیێک بەم پڕوسە گرینگەدا تێپەڕیون و بونەتە دەوڵەت ،هەڵوێستی دەوڵەتان پێش ڕیفاندوم و دوای ئەنجامەکانی ڕیفڕاندوم چون بووە؟ وە ئەگەر بێتو لە قوناغی دوای شەڕی دووەمی جیهانی سەیر بکەین دەبینین هەر لەوکاتەوە تا ێیستا نزیکەی سی دەوڵەت بەرپا بووە بونمونە وڵاتی جەزاێیر یەکێک لەو وڵاتانە بووە کە لە ساڵی ۱۹٦۲ ز پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی ئەنجامدا و نزیکەی لە۱۰۰٪ هاونیشتیمانیانی جەزاێیر دەنگیان بە بەڵێ دا بو سەربەخویی وڵاتەکەیان وە دەوڵەتی فڕەنسا کە بەر لە ئەنجامدانی پڕوسەکە بە سەختی دژ بوو دوای چەند ڕۆژێکی زور کەم دانی نا بە سەربەخویی جەزاێیر وبووە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخو بەخوی لەوکاتەوە تا ئەمڕو.
لە زور شوێن دا ڕاپرسی ئەنجام دراوە بو سەربەخویی لە ێ
ئسکوتلەندا لە کیوبێک لە کوسوفو لە تەیموری ڕوژهەڵات وە هتدمەرچیش نیە پڕوسەکە سەرکەوتن بە دەست بهێنێت چونکە ئەم پڕوسەیە زەمانەتی نێودەوڵەتی و ژینگەیێکی ناوخویی گۆنجاو و لە باریشی پێویستە تاکو بتوانرێت سەرکەوتنی پڕوسەکە مسوگەر بکات بو نمونە شوێنێکی وەک ئسکوتلەندای بەریتانیا لە ساڵی ۲۰۱٤ ڕیفڕاندومیان ئەنجامدا بەڵام سەرکەوتوو نەبو و ڕەتکرایە وە لە لایەن زورینەی هاونیشتیمانیەکانی ئسکوتلەنداوە هەروەها لە کوسوفو لە سای ۱۹۹۱ز ڕڵپرسیان ئەنجامدا
و دیسان ئەوانیش سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی ۱۰۰٪
دەنگەکانیان بە بەڵێ بو بو سەربەخویی
بەڵام سڕبەکان لە گەڵی دا نەبون و بێجگە لە ئەڵبانیا هیچ دەو،ڵەتێکی تر دانیان بە سەربەخویی کووسوفو نەنا بەڵام دواتر لە ساڵی ۲۰۰۸
توانیان دەوڵەتی خویان ڕابگەیێنن و ببن بە دەوڵەت وکومەگای نێو دوڵەتیش پشتگیری بکات.
کەواتە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستانیش کە سەرکەوتنی بەدەست هێنا بەومانایە نیە لەماوەی ۲٤ ساعەت دا دەوڵەت ڕابەیگەیێنین بەڵکو دەبێ هەمو ڕەهەندەکانی پڕوسەکە بە هەند وەربگرین بارە قوڕسەکە ئەوکاتە دەست پێدەکات کە دوای سەرکەوتنی پڕوسەکەیە و پێویستە ئەوکات بە شێوەێکی زور لوژیکیانە و لە سەربنەمایێکی ئەقڵانی هەمو هەوڵە دیبلوماسی و سیاسێەکانی خومان بخەینە گە ڕ تاکو بتوانین لە سەر بنەمای پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو سیاسیانە لە سەر ئاستی ناوخویی و هەرێمایەتی دەوڵەتی خومان بونیاد بنێین و لە سەروی هەموشیانەوە زەمانەتی پشتگیری نێودەوڵەتیە بو ئم مەسەلەیە.
لە کوتایی وتارەکەم دا ئەم ئەنجامەمان دێتە دەست سەربەخویی مافێکی ڕەوای گەلەکەمانە و دەرەفەتێکی گونجاو ڕەخساوە و کاتی ئەوەیە ێێمەی هاونیشتیمانیانی باشوری کوردستان دەەنگ بە بەڵێ بدەین بو سەربەخویی چۆنکە دەنگدان بە بەڵێ بو سەربەخویی زەمینەی گەیشتن بەم ئامانجە نیشتیمانیە پیروزە مسوگەر دەکات زوو یان درەنگ ێێمەش وەک هەرکەلێکی دیکەی خاوەن دەوڵەت دەبینە خاوەنی دەوڵەتی خومان و لە ژێر دەستی و چەوسانەوەی دوڵەتانی ناوچەکە ڕزگارمان دەبێت بە یەکجاری.