پاساوێك نیه‌ له‌به‌رامبه‌رمافی بێ چه‌ندوچوون....

پاساوێك نیه‌ له‌به‌رامبه‌رمافی بێ چه‌ندوچوون....
سه‌ربه‌خۆیی مافی بێ چه‌ندوچونی خه‌ڵكی كوردستانه‌ هه‌ربۆیه‌ گوتاری سه‌ربه‌خۆیخوازی دوا ویستگه‌ی چاره‌سه‌ری وره‌خساندنی دۆخێكه‌ كه‌ ژیانی له‌بارتربۆ گه‌لی كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كات .
نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆیی قه‌ڵه‌مه‌ ده‌رباره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌وقاوانه‌ سواوه‌ی كه‌لێی ده‌ده‌ن وپێی ئاراسته‌كراون وبۆیان دانراوه‌ ئاوده‌كه‌نه‌ ئاشی شكاوی دوژمنه‌وه‌ عاشقی دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كانی كوردستانن بوونی ئینسانینانه‌ی خۆیان به‌رله‌هه‌موو كه‌س ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ هێڵی چه‌پ وراست به‌سه‌ربووندا ده‌هێنن پشتیان له‌كوردایه‌تی كردوه‌ نه‌یارن به‌ژیاندۆستی كه‌له‌یان به‌عێراقچێتی مه‌ست وته‌زیوه‌.
نوسه‌ره‌ قه‌ڵه‌مه‌ ژه‌نگاویه‌كان پاساوی نالۆژیكی بۆ مافی بێ چه‌ندوچونی گه‌لی كوردستان ده‌هێننه‌وه‌ به‌وه‌ی گوایه‌‌ واده‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیه‌ وجیهان پیشوازی له‌سه‌رخۆبونی كوردستان ناكات وسه‌ره‌نجام زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین ..
ئاخر نوسه‌ره‌ده‌رباره‌پله‌دووه‌كانی گۆران چونكه‌ بنیشتی خه‌ڵكی نه‌یارده‌جونه‌وه‌ بۆیه‌ له‌رووی سیاسیه‌وه‌ بریاریان داوه‌ هاوكیشه‌كان لنگه‌وقوچ بخه‌نه‌به‌رده‌م رای گشتی به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری ودژایه‌تی كردنی كوردایه‌تی ..
له‌دواین سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا وهه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان له‌نیو په‌رله‌مانی ئه‌وروپابه‌فه‌رمی ودانیشتنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ته‌نیشت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا وپشتیوانیان له‌ دۆزی ره‌وای كورد باشترین وه‌ڵامی لۆژیكی ده‌داته‌وه‌ به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌فوو به‌كه‌ره‌نا ژه‌نگرتوه‌كه‌ی عێراقچێتی دا ده‌كه‌ن .
خۆئه‌گه‌ر له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست وپێشوازیه‌ گه‌رم وگوره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌شدا بریاریان داوه‌ چاوبنوقێنن ئیدی واده‌ی ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تا رووبكه‌ینه‌ جه‌ماوه‌ری گۆران دواتر هاونیشتیمانیان پێیان بڵێین هه‌ربه‌راستی ئه‌م گروپه‌ لافلیده‌ره‌ عێراقچیه‌‌ هه‌رچی ده‌ڵێن وده‌كۆشن بۆخاتری ئه‌وه‌یه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان بجوڵێنه‌وه‌ .
سه‌ره‌تاتكێی شه‌رمهینی گروپی دژه‌سه‌ربه‌خۆیی جۆرێكی سه‌یری له‌ دواندن لێ به‌رهه‌م هاتوه‌ هێند ناته‌بایه‌ له‌گه‌ڵ واقعی سیاسی كه‌زۆرجار ده‌گه‌نه‌ ئه‌وراده‌یه‌ی خۆشیان نازانن خاوه‌نی چ مه‌تره‌حێكن.
ئه‌وكاته‌ی له‌باره‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌دوێن وده‌یكه‌نه‌ مه‌رجی پیشوه‌خت بۆ پرسێكی مه‌زنی نیشتیمانی به‌مه‌به‌سته‌وه‌ نیازیان به‌وه‌یه‌ دیوی راستیه‌كان بخه‌نه‌ ژێر لێوه‌وه‌ ده‌نا هه‌موومان ئه‌وراستیه‌ ده‌زانین كه‌ گوتاری سه‌رۆك بارزانی به‌رله‌كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كان وله‌كۆبونه‌وه‌شی له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نی ریفراندۆم هه‌موو ئه‌وپرسیارانه‌ی به‌ئه‌رێنی وه‌ڵامداوه‌ته‌وه‌ كه‌پابه‌ستی ئه‌م پرسه‌ یه‌ به‌جۆرێك كه‌سه‌رجه‌میان بۆیان هه‌یه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ركاری خۆیان له‌نێوجومگه‌كانی حوكمرانی ئه‌م وڵاته‌دا بۆخاتری ئه‌وه‌ی كۆده‌نگ بین به‌ڵام ئه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌ ئاماده‌نیه‌ ومه‌به‌ستێتی له‌سه‌نگه‌ری دژی سه‌ربه‌خۆیی دا بمینیته‌وه‌وتاسه‌رئیسقان دژایه‌تی پرنیسپی نیشتمانی بكات.
دواتر ده‌ست به‌پاساوی تری نالۆژیكیه‌وه‌ ده‌گرن گوایه‌ دۆخی ئابوری له‌بارنیه‌ !هه‌ربه‌راست له‌م دنیا به‌رینه‌دا كوا وله‌كوێ وڵاتێك له‌وپه‌ری نازونیعمه‌ته‌وه‌ سه‌رخۆبونی راگه‌یاندبێت؟
پاشان كوردستان هه‌موو مه‌رجه‌كانی بوونه‌ ده‌وڵه‌تی له‌خۆگرتوه‌وئێستا كوردستان له‌نێوهاوكیشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دایه‌ وكه‌سیش ناتوانێت حاشا له‌وراستیه‌ بكات كه‌له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیچیرڤان بارزانی كه‌نه‌خشه‌ رێی سه‌رۆك بارزانی جیبه‌جێ ده‌كات كوردستان ئه‌مرۆ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانه‌.
ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ئه‌مرۆ سوپای پیشمه‌رگه ی كوردستان ‌ سیمبوڵی به‌رخودانێكی ئینسانیه‌ كه‌ توانی ئه‌فسانه‌ی داعش تیكبشكێنێت .
چی تر پاساوێك بۆ عیراقچیه‌كان نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌دژایه‌تی كردتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌وه‌بۆیه‌ كه‌ره‌نای دوژمن ده‌ژه‌نن وهه‌گه‌به‌كه‌یان حه‌تاڵ وبه‌تاڵه‌....
Top