لەبارەی خۆت ڕوونکردنەووە بۆکەس مەدە وابە کە هەی ، چۆنبووی وابە و هیچکات لە پێناوی کەس خۆت مەگۆڕە.
July 14, 2017
وتار و بیروڕا
((گۆڕینی ناوەڕۆکی پلۆتۆنیۆم ئاسانترە لە گۆڕینی ناوەڕۆکی ڕووحی شەڕانگێزی مرۆڤ)) ئەنیشتاین.
ئەوانەی هەڵگری ڕووحێکی شەڕانگێزن وەکوو هاوکێشەیەکی ماتماتیکین و نەگۆڕن ، ئەوان جگە لە بڵاوکردنەوەی ڕق و کین و بوغز و نەفرەت ، هیچیترییان لێ چاوەڕوان ناکرێت بۆ مرۆڤایەتی.
مرۆڤی مەزن هیچکات چاوەڕوانی ئەووە نییە خەڵک باسی بکەن و گرینگی بە قەڵەباڵغی و فەوزا نادات ، مرۆڤی مەزن پەروەردەی مەدرەسەیێکە جگە لەخۆی کەسیتر بە خاوەنی خۆی نازانێت و هیچکات بۆ ئەجێندای کەسانیتر نابێت بە خەڵوزو ئاگری هیچ شەمەندەفەرێک بۆ گەیشتن بە ترۆپک خۆشناکات.