هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی لە پێناو سەرخستنی دوزی ڕەوای گەلەکەمان
July 13, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی باسە ئەمڕو کە هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ڕیفڕاندومی سەربەخویی ئەنجام بدات لە ۲٥/۹/۲۰۱۷دا ،دەبینین لە سەر ئاستی عیڕاق و ناوچەکەدا ولە سەر زاری هندێ لە کەسایەتیە سیاسیە دیارەکانیان زور بە توندی دژایەتی خویان ڕادەگەێێنن لە دژی ئەنجامدانی ڕیفڕاندومی سەربەخویی و بە جورێک کە وەک ئەوە وابێت کوردستان خاکی ئەوان بێت و کورد غەدری لەوان کردبێت یەعنی ئەوان خاوەن ماڵ و کوڕدیش بێگانە بن بویە ئەمڕو باشوری کوردستان لە هەمو کات زیاتر پێویستی بە پشتگیری کومەڵگای نێودەوڵەتی هەیە تاکو بتوانێت پڕوسەی ڕیفڕاندوم دور لە هەڕەشە ی دەوڵەتانی ئەم دەڤەەرە بەڕێوە ببات بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان کە سەرچاوەی بەرهەمێنانی توندو تیژی و تیرورن و خوڵقێنەری ئەم هەمو فەوزایە سیاسیەن کە زوربەی هەرە زوری وڵاتانی ئەم ناوچەیەی گرتوتەوە.
سەرەڕای هەمو ئەو زوڵم و ستەمەی کە دەرحەق بە گەلی کوردستان کراوە بە درێژایی سەدەیێک ئەگەر لە ووتەکانی بارزانی وورد ببینەوە کە دەڵێت ێێمە دەمانەوێت لەگەڵ عیڕاق و ناوچەکە وەک دەوڵەتێکی سەربەخو بە ئاشتی و تەبایی بژین گەلی کوردستنان نابێتە هەڕەشە بو سەر هیچ لایەک بەڵکو دەبێتە هوکاری دروستبوونی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئەمەش ئەو پەڕی موڕاڵی سیاسی سەرکردایەتی سیاسی باشوری کوردستان دەگەیێنێت و ئاماژەیە بو خەباتی سەد ساڵەی گەلی کوردستان لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی دا لە ناوچەکە و تەعبیر لە پەیامی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان دەکات بو هەمو مروڤایەتی.
باشوری کوردستان تاکە شوێنە لە ناوچەکەدا کە گرنگیەکی تەواو بە پرنەسیپس پێکەوە ژیان دەدات نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکاندا و ئەمە کولتورێکی چەسپاوە و دەگەڕێتەوە بو مێژویێکی دورو درێژ و لە سایەی دەستەڵاتی سیاسی هەرێمیشدا ئەم فرەڕەنگیە پارێزراوە و ڕێزگرتنی پێکهاتەکان بە گشتی لە تایبەتمەنیەکانی یەکتر ڕەنگی داوەتەوە لە سەر ئاشتی کومەڵایەتی وە هەر ئەم گیانی لێبوردەیی و یەکتر قەبوڵکردنە وای کردووە گەلی کوردستان هەمو لێقەوماوەکانی عیڕاق و دەوروبەری خویشی لە خو بگرێت و باوەشی خوی بکاتەوە بویان و بەرگریشیان لێبکات و لە سەردانی سەروک بارزانیشدا بو وڵاتی بەلچیکاش نوێنەری پێکهاتە سەرەکیەکانی کوردستان لەنێو ئەو شاندەدا کە یاوەری بەڕێزیان دەکەن وەک ئەندام شاند بەشدارن ،پەیامی بارزانی لە پارلەمانی ئەوڕوپا نیشاندانی ئەو سیما شارستانی و جوانەیە کە ێیستا لە باشوری کوردستاندا بوونی هەیەو لە نێو دەوڵەتی باشوری کوردستانیشدا ئەم سیما جوان و شارستانیە نەک هەر دمێنێت بەڵکو بە هەمو هێزو توانایێکەوە بەرگریش لێ دەکرێت و دەوڵەتی باشوری کوردستان دەبێتە دەوڵەتێکی فرە چەشنی سەقامگیر و ئەمن ئارام هەمویان بە بێ جیاوازی تیایدا پێناسەی خویان دەکەن وەک کوردستانی.
گەلی کوردستان هەمیشە و لە هەمو قوناغەکاندا قوڕبانی دەستی تیرور بووە لە ناوچەکەدا جا چ لە لایەن دەوڵەتە دیکتاتورەکانەوە بو بێت یانیش لەلایەن ڕێکخراوە تیروریستیە نێودەوڵەتیەکانەوە و دەوڵەتی عیڕاقیش گەر بە نمونە وەربگرین ئەوەمان بو دیار دەبێت کە لە فەیسەڵی یێکەمەوە تا کوئەمڕو دوزی ڕەوای گەلی کووردستان تیرور کراوە بە جورەها شێوازی مادی و مەعنەوی کە هەتاکۆ ێیستاش بەردەوامە کەواتە مانەوەی باشوری کوردستان لە گەڵ عیڕاق بێجگە لە خوکوژی هیچ واتایێکی دیکە نابەخشێت و باشترین ئەلتەرنایڤ ئەوەیە ئەمڕو باشوری کوردستان دەوڵەتی سەربەخو بە خوی هەبێت و هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیەکانی هێژا بارزانیش بو سەربەخویی باشوری کوردستان واتە ڕزگارکردنی گەلی کوردستانە لە و ئەقڵیەتە سیاسیە شوفینییەی عیڕاق و دەوروبەری کە بەردەوام ێیکاری مافەڕەواکانی کوردیان کردووە و دەکەن.
لە کوتاییدا خوشبەختانە وڵاتانی یەکیەتی ئەوڕوپا پێشوازییەکی گەرمیان لە پەیامی سەروک بارزانی کرد بو ئەنجامدانی پڕوسەی ڕیفڕاندوم لە سەفەری ئەمجارەیاندا و پشتگیری خویان بو ویست و ێیڕادەی گەلی کوردستان پێشاندا ئەمەش وەڵامێک بوو بو هەمو ناحەزانی ناوخویی و هەمو ئەو دەوڵەتانەی کە دژایەتی ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان دەکەن و پەیامێکی بە هێزیش بوو کە ێیتر گەلی کوردستان بێ کەس نیە و دوزە ڕەواکەی پشتگیریەکی نێودەوڵەتی بە هێزی هەیە.