ڕیفراندۆم ده‌کرێ و بڕیارێکه‌ هه‌رگیز پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی نیه‌،‌ مه‌به‌ستیش له‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوەیە لەعێراق.

بەرەی دژە ریفراندۆم و سەربەخۆیی بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی ریفراندۆم لە ریفراندۆم جیا بکەنەوە و خه‌ڵک به‌لاڕێدا ببه‌ن، هەندێک په‌ڕله‌مانتار و میدیاکار و نوسه‌ره‌کانیان به‌رده‌وام له‌‌ ڕێگه‌ی میدیا و که‌ناڵه‌کانی خۆیان و نه‌یاره‌ دۆسته‌کانیانه‌وه‌ به‌ ئامانجێکی دیاریکراوی سیاسی یان بۆ ناوبانگ پەیداکردن و لایکی فه‌یسبووک، هه‌وڵی شێواندن و چەواشەکردنی ئەو ئامانجە نه‌ته‌وه‌ییه‌ دەدەن. ئه‌وان به‌وه‌ خه‌ڵک چه‌واشه‌ ده‌که‌ن که‌ گوایه‌ مەبەست لە ریفراندۆم موزایده‌ی سیاسیه‌و بۆ هه‌ڵخەڵەتاندنی خەڵک و قۆستنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆمە بۆ هەندێک ئامانجی حزبی و شه‌خسی.

لەڕاستیدا ڕیفراندۆم ئامانجێکی گەورەیە و ڕای زۆرینه‌ی خەڵک و پێکهاته‌کانی کوردستانه‌، موڵکی هیچ لایه‌نێکی سیاسی نیه‌ بۆ هیچ ئیمتیازو دەستکەوتێکی حزبیش نیه‌‌، بەڵکو دیاریکردنی چارەنووسە، ریفراندۆم بە مەبەستی سەربەخۆیی و جیابوونەوەیە لەعێراق، بۆئەوەیە کوردستان ببێ بە دەوڵەت ئامانجی ڕیفراندۆم ئەوەیەو لەوەش کەمتر نیە.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ و هه‌وڵده‌ده‌ن سەربەخۆیی لە ریفراندۆم جیابکه‌نه‌وه‌، مه‌به‌ستیان شێواندن و لێکترازاندنی ئەو ئامانجەیە کە خه‌ڵکی کوردستان لە پێشیەتی و سه‌د ساڵه‌ له‌ پێناویدا خه‌بات ده‌کات و قوربانی ده‌دات.
Top