کورد لە نەتەوەیەکی ژێر دەستە بۆ جوڵە و چالاکی....

کورد لە نەتەوەیەکی ژێر دەستە بۆ جوڵە و چالاکی....
لە مێژوودا یەکەمجارە کورد عەرشی یایتەختەکانی تورک و فارس و عەرەب دەهەژێنێ"
بە درێژایی ئەو مێژووەی گەلی کوردستان پێیدا تێپەڕیوە هەمیشە کورد سەیرکەری یاریە سیاسی و تەنانەت بە دڵێکی خەمناک و نیگەرانیەوە بەدیار ئەو دابەشکاریانەوە بووە کە لەسەر خاکەکەی خۆی ئەنجام دراوە، سەرەڕای ئەو زوڵم و ستەم و قوربانی و شەهیدەی لە پێناوی ئەوە داویەتی کە ژێر دەستە نەبێت.
لە سەدساڵی رابردوودا لە هەردوو جەنگی جیهانیدا کورد وەکو نەتەوەیەکی بندەست خراوەتە ناو ئەجێندای وڵاتانی بەهێز و ئەوانیش بەپێی بەرژەوەندی سیاسی و سەربازی و ئابووری خۆیان دابەشی سەر یەکتریان کردوە و هیچ کات کورد خۆی یاریکەر و چالاک نەبووە و هەمیشە یاریپێکراو بووە.
لە مێژوودا ئەوە یەکەمجارە کە کورد وەکو یاریکەرێکی سیاسی عەرشی داگیرکەرانی کوردستانی هەژاندووە، کاتێک کە دەڵێت بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆم و ریفراندۆم لە ناو جەرگەی فارس و تورک و عەرەب ئەنجام دەدەم، ئیتر بە هەمووان دەڵێت چیتر وەکو ژێردەستەیی ئێوە نامێنمەوە و بڕیارەکان ئێوە ناتوانن بیدەن و ئەوە خۆمانین بڕیاری خۆمان بەدەستە، هەر ئەوەشە هۆکاری ئەوەی دوژمنان هاواریان لێهەستاوە.
Top