گۆڕان له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌

گۆڕان له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌
گۆڕان له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین تەنها بە باڵای خۆیاندا ده‌پێون و هەموو چەمك‌ و تێزەکانی حوکمڕانی و سیاسی و کۆمەڵایەتییان کردووه‌ به‌ دروشمی بزووتنه‌وه‌که‌یان و تەنیا بۆخۆیانی بە ڕه‌وا ده‌زانن‌ و خه‌ڵکی پێ چه‌واشه‌ ده‌که‌ن.

بزووتنه‌وه‌یه‌ک سەری زمان و بنی زمانی دیموكراسی‌ و ئازادی ڕادەربڕین و مافی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسه‌‌، كەچی لەبەرامبەر هەر ڕەخنە و بۆچوونێکی جیاواز، درێغی ناکەن لە تۆمەت بەخشینەوە و قسه‌ی نه‌شیاو و قێزه‌ون، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جێنداکه‌یان یەک نەگرێتەوە و ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت، یان قسه‌یه‌کی واقعی و به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌هجی ئه‌وان بکات، ئه‌وه‌ هیچ به‌ پڕۆپارتی ناوی ده‌هێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ زمانی زبر و ده‌سته‌واژه‌ی بازاڕی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه‌ و لە بەرامبەری دیوارێکی گەورەی ڕق و ڕشانەوەی سیاسی بە ڕوویدا دروست دەکەن.

میدیا و سه‌رانی ئه‌و بزووتنەوە پۆپۆلیستیه‌ و نوسه‌ره‌ شارلاتەکانیان له‌ بەرامبەر هه‌ر که‌سێک که‌ هاوبیریان نه‌بێت و كەسایەتییە سیاسیی و ڕۆشنبیره‌کانی کوردستان كە تاقە تاوانیان لەگەڵنەکەوتنە لەگەڵ نه‌هج و به‌رنامه‌ی ئه‌وان ئه‌‌و شێوازه‌ ئیرهابی فکریی یه‌ به‌کارده‌هێنن.

گۆڕان خۆیان ڕەخنە دەگرن،‌جنێو ده‌ده‌ن و هه‌موو ئازادییه‌ک به‌خۆیان ڕه‌واده‌بینن، به‌ڵام ئه‌وه‌ قبوڵ ناکه‌‌ن که‌ هه‌موو خەڵكێک ئازادە لەوەی چۆنیان لێ دەڕوانن و چۆن ئازادییەکانی خۆیان مومارەسە دەكەن، هیچ کات چیقەڵدانیان هێندە گەورە نه‌بووه‌ و نییە کە هەموو قسە و ڕوانگەیەکی جیاواز قبوڵ بکەن.
Top