بەڵێی ئێمە و نەخێری ئێوە

بەڵێی ئێمە و نەخێری ئێوە
دوور لە رووانینی حزبی و لە گۆشەنیگای کوردایەتییەوە، بەڵێ کۆتایی بە ژیانی ژێردەستی دنێ و کورد دەگەیەنێتە ئەو مەنزڵگایەی دەیان ساڵە خوێنی بۆ دەڕێژین و قوربانی بۆ دەدەین، نەحێریش هەموو ئاواتەکان و بەری رەنجی خوێن و خەباتی دەیان ساڵەشمان زیندە بەچاڵ دەکات.
لێرەوە دەگەینە ئاو راستییەی ئەگەر بەڵێ سەربکەوێ، ئێوەی خاوەن نەخێریش وەک هموو خاوەن بەڵێکان لەژێر سێبەری دەستکەوتەکانی بەڵێدا دەحەسەنێوە و سەربەرز دەژین، خۆ ئەگەر نەخێری ئێوەش سەرکەوت، ئەوا ئێمەی خاوەن بەڵێش لە ژێر سێبەری نەخێری ئێوە داوەک ئێوە ژێر دەستە دەبینەوە، بەڵام دڵنیابن سەربەخۆیی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەوە و شۆڕشگێڕانیش بە نەخێری خۆفرۆشان دیل ناکرێن.
Top