10 ساڵە......

10 ساڵە......
ماوەی 10 ساڵە بزووتنەوەی گۆڕان دامەزراوە، سەیرە حزبێک تموحی لوتکەی کاری سیاسی بێت، لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا هێشتا 24 کورسی هەبێت بەبێ کەم و زیاد؟

بزووتنەوەی گۆڕان لەماوەی 10 ساڵدا خۆی لە سنووری سلێمانی قەتیس داوە و لە سنووری هەولێر و دهۆک چوەتە حاڵەتی متبوونەوە، بڕیار وابوو گۆڕان ببێتە بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری, بەڵام نەیتوانیووە دێگەڵە ئاودیو بکات.

لەماوەی 10 ساڵی رابردوو، گۆڕان چوار دروشمی کردە بانگەشەی حزبی هیچ جێبەجێ نەکردووە.
یەکەم: لەپرسی دەستاودەستکردنی دەسەڵات شکستی هێنا، گۆڕان نەیتوانی لەگەڵ یەکێتی دەستاودەستی دەسەڵات بکات ئیتر چۆن دەتوانێت، دەسەڵاتی سیاسی کوردستان بگۆڕێت؟.

دووەم: 10 ساڵی رابردوو، گۆڕان بانگەشەی ژیانێکی خۆش و ئازاد بۆ کۆمەڵگای کوردستان دەکات، کەچی لە سنووری سەوز و نیلی دۆخی خەڵک لەو پەڕی خراپ بووندایە، گۆڕان نەیتوانی چاکسازی لەناو حکوومەت بکات نەشی توانی بەردەوام بێت.

سێییەم: لە 10 ساڵی رابردوو، گۆڕان بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە خەبانی خۆیان دەبەنە پەرلەمان کەچی، بەپێچەوانەی دروشمەکانیان نەیانتوانی تەوافوقی پەرلەمان رابگرن، نەیانتوانی خەباتی مەدەنی لەپەرلەمان بکەن، بگرە لەئیدارەدانی سەرۆکایەتی پەرلەمان شکستیان هێناوە.

چوارەم: لە 10 ساڵی رابردوو، گۆڕان بانگەشەی چوار ساڵی ئارامی کرد، بەڵام باش دۆخی کوردستانمان بینی چی بەسەر هات.

لەماوەی 10 ساڵی رابردوو، گۆڕان نەک نەیتوانی بونیادی تاکی کورد بنێت بەڵکو پەروەردەی شەڕانگێزی و جنێو و پەلاماردانیان کردە پەروەردەی حزبی خۆیان.

لە 10 ساڵی رابردوو، گۆڕان کاری کرد بۆ ڕووخاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کەچی پارتی لە جیاتی ئەوەی پاشەکشەی بکات بەهێزتر دەبێت 10 ساڵ هەولیاندا یەکێتی لاواز بکەن کەچی تازە بەتازە رێککەوتنی لەگەڵ دەکەن!!.

10 ساڵە گۆڕان هەوڵ بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی لە کوردستان دەدات کەچی بینیمان چۆن سەرکەوتوونەبوون، ئەرێ بەراست گۆڕان لەم 10 ساڵە چی کردووە؟؟.
Top