تەنیا سەرۆك بارزانی دەتوانێت كورد بگەێنێتە مافەرٍەواكانی

تەنیا سەرۆك بارزانی دەتوانێت كورد بگەێنێتە مافەرٍەواكانی
پێشمەرگە ,سەرۆك بارزانی وەك سەرۆكێكی خاوەن ئەزموون و سیاسەتی حەكیمانە و چاوكراوەی ئەمڕۆی كورد بە دڵنیاییەوە دەتوانێ جێگرەوەیەكی باش بێ بۆ سەركردە گەورەكانی كورد و لەم سەردەمە پڕ لە گێژاوەدا، ڕۆپێكی گرینگ ببینێ و كەشتییەوانێكی باش بێ بۆ كورد و ئاواتەكانی و ئەم گەلە بگەیێنێتە لێواری ئارامی و حەسانەوە. لەم هەل و مەرجەی ئێستادا ئەو كەسەی لە دەرەوە و لە نێوخۆشدا دەتوانێ گوێی لێ بگیرێ و باری ئاواتی كورد بگەیەنێتە سەر مەنزڵی مەقسوود بێ گومان هەر سەرۆك بارزانییە و پێویستە كورد و لایەنە سیاسییەكانی، پشتیوانی هەڵوێستەكانی بن و لە ئەزموون و تواناییەكانی سوودی پێویست وەربگرن و دەبێ جارێك و بۆ هەمیشە نوێژی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان، بەرە و ڕووگەیەك دابەستن و بۆ ئەوەی لەو هەورازە ڕژدە سەركەون لە پشت ئەو سەركردەدا ڕابوەستن و بە كۆدەنگی و یەكڕەنگی بەرە و سەركەوتن و سەرفیرازی هەنگاو بنێن. بارزانی وەك مرۆڤێكی تەواو نیشتمانی و خاراو لە ڕێبازی كوردایەتیدا، پیاوێكە بۆ هەموو وەرزەكان و دەتوانێ هەموو دەنگەكان و ڕەنگە جوراوجۆرەكان لە ژێر چەترێكدا كۆبكاتەوە و بەو یەكدەنگی و یەك ڕەنگییەش داری ئاواتی كورد بێنێتە بەر و ئاڵای هیوای لە دەرگای نەتەوە یەكگرتووەكاندا بشەكێنێتەوە.

ئەوەی تا بە ئەمرۆ لە كردار و كەسایەتی زانی پێشمەرگە بینرا بێت بۆ ئەوە بووە كە گەل و نیشتیمانەكەی سەرفراز و شكۆ مەند بێت . هەر بۆبە كورد و كوردستان بەبوونی سەرۆك بارزانی سەربڵندو ئازادە. هەروەها هەمیشە هەوڵ بۆ رێكخستن و ئاوەدانكردنەوە و چارەسەری كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیش دەدات. جگە لەمانەش لەسایەی ئەودا وڵاتەكەمان هەنگاو بەرەو دادپەروەری و شارستانی.. هتد، دەنێت. بەڵام زۆر بەداخەوە لە كۆمەڵگەی ئێمە كەسانێ هەن نایانەوێت پەردە لەسەر چاویان لابدەن و راستییەكان ببینن و گوێبیستی حەق و راستی ببن. ئێمە خاوەن یەك ئاڵاین و سەربەرزین پێی، ئاواتی زۆربەی زۆری كوردیش سەربەخۆیی كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتێكی ئازادو سەربەخۆیە.

هەموو ئەو دژایەتی و تیلانگێرییانەی كە لە دژی پارتی و شەخسی سەرۆك بارزانی دەكرێت خۆی لە بایەتی چارەنووسسازدا دەبینتێتەوە ئەوییش پێداگری بەرێزیانە لە مافی ن سەربەخۆیی و شكۆیی كورد وكوردستان داگیركەران و ڕەگەز پەرستان و كۆنەپەرستان و ژاوەژاوی ئەملا و ئەولا كەوتنە جووڵە بۆ دواخستنی ئەو خەونە لەناوەندی جیاجیا و، میدیای جیاجیا و مینبەری جیاجیا كەوتنە تەقە له ‌سەرۆك و له ‌ئامانجەكەی، بۆئەوەی ماندووی بكەن، بەڵام گەلی كوردستان و سەرۆكەكەی لەو گەمەیە تێدەگەن و، بۆیە ماندوو نابێت، بەڵكو قوربانی گەورەی بۆ دەدات، چونكە خەونی گەورە قوربانیی گەورە و پیاوی مەزنی دەوێت. باسكردنی سەربەخۆیی لە زمانی سەرۆكەوە جیاوازە لە باسكردنی لەلایەن هەر كەسێكی ترەوە، چونكە سەرۆك شەرعیەتی شۆڕشگێری و مێژووی شەرعیەتی یاسایی هەیە، بۆیە لەباسكردنی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی توانیی دیواری ترسی سایكۆلۆجی تاكی كورد بشكێنێت و، لە چوارچێوەی فكری هەر تاكێكی كوردا نەخشه فكری سەربەخۆیی داڕێژێت و لە ئاستی میدیاكانی جیهاندا بۆ یەكەم جار له ‌مێژوودا هێندە باسی سەربەخۆییكوردستان كراوە، ئەوان بۆیە دەیانەوێت سەرۆك ماندوو بكەن، وەك چۆن لە مێژوودا لە جەنگه ‌گەورەكاندا گەلی كوردستانیان ناچار كردووە دابەش ببێ‌ بەسەر بەرە جیاوازەكانی جەنگدا، ئێستاش دەیانەوێت مێژوو دووبارە بكەنەوە. بەڵام سەرۆك دەیەوێت كوردستان ژمارەیەكی جیاواز بێت دابەش بێت بەسەر كوردستاندا نەك دابەش بێت بەسەر لایەنەكانی تری جەنگدا و، هەولێر وەك هەرپایتەختێكی تر لەناوچەكەدا خاوەنی پێگەی خۆی بێت.
Top