ئاستەنگە نئوخۆییەكان لەبەردەم ریفراندۆم
July 3, 2017
وتار و بیروڕا
بەرە بەرە نزیك دەبینەوە لەو رۆژە، بابەتئك كە تەواوی هاولاتیان و لایەنەكانی سەرقال كردووە ئەویش پرسی (ریفراندۆم )ە .
هەلبەتە بەشئك لە ولاتانی جیهان كار دەكەن و یارمەتی كوردستان دەدەن بۆ هاتنەدی خەونی لەمئژینەی نەتەوەی كورد .
سەرەرای هەبوونی گەلئك بەربەست لە ناوەخۆی هەرئم، پئویستە بەسەر بەربەستەكان زال بین و بەرەو ئەو ئامانجە مەزنە هەنگاو بنئین .
بەبروای من ئەو كەسە یاخود ئەو لایەنە تاوانبارە ئەگەر حەز بە سەربەخۆبونی هەرئمەكەی نەكات، چونكە لەو رۆژەدا بریار لەسەر داهاتوی خۆی دەدات نەكەی لایەنەكان، شایەنی باسە ئەم بەربەست و رئگرانە پئویستە خۆمان لئیان دەرباز بكەین ئەمەش بەهاوكاری خەلكی دەكرئت .
ئەو خەلكانەی یاخود ئەو بەرپرس و لایەنانەی كە لە تۆرە كۆمەلایەتییەكان دەلئن ئیمە لەگەل ریفراندۆم نین و دەمانەوئت لەگەل عئراق بمئنینەوە بەرژەوەندی خەلكیان ناوئت و تەنها بۆ خۆیان هەول دەدەن و دەیانەوئت باری ولات بشئوئنن چونكە بەراستی تاوانە لەو رۆژەدا دەنگ بۆ سەربەخۆیی نەدەین، لەلایەكی ترەوە ئیمەی كورد پئویستە خۆمان نئو مالی كورد یەكبخەین و پئكەوە هەنگاو بنئین .
جئگای ئاماژە پئدانە هەر ئەو سەركردە و لایەنانە بوون كوردستانیان بەو دۆخە نالەبارەی ئەمرۆ گەیاند كە ئیستا دەلئن ئیمە لەگەل ریفراندۆم نین و بەژداری ناكەین، هەموو كەسئك ئازادە لە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی بەلام هەركەسئك كە ویژدان و هەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە دلدابئت لە رۆژی ریفراندۆم دەنگی بەلئ دەدات و داوای كوردستانئكی سەربەخۆ و ئاوەدانی دەكات چونكە نابئت ئەو سەردەمانە بە ئاسانی لەبیر بكرئن كە كورد چی كردووە و چۆن رووبەرووی دوژمن بووەتەوە وە چۆن هەستی نەتەوایەتی و كوردایەتی لە دلدا جئگیر بوو بوو،رۆژانە گوئبیستی ئەو پرسی ریفراندۆم دەبین بەتایبەتی لە تۆرە كۆمەلایەتییەكان كە زۆربەی خەلكی لەگەل سەربەخۆبوونی كوردستان دان ئەوەی گرنگ بئت رۆژی دەنگدانە چونكە لەو رۆژەدا دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەدەین و گوئبیستی سرودی نیشتیمانی دەبین، ئەگەر چی بەربەستی ناوخۆییمان هەیە بەلام بەربەستی دەرەكیشمان هەیە بۆ نمونە بەشئك لە ولاتانی جیهان حەز بە سەربەخۆبوونی كوردستان ناكەن هۆكاری سەرەكی لەبەر نەمانی بەرژەوەندیەكانیانە، ئەگەر بئتو ئیمە لە ناوەخۆدا یەكگر بین و یەك هەلوئست بین هیچ ولاتئك ناتوانئت بە ئارەزووی خۆی بەكارمانبهئنئت و بمانكاتە ئامانج بۆ بەدەستهئناتی داخوازیەكانیان لەگەل ولاتان .
یەكئكیتر لە بەربەستە ناوخۆییەكان راگەیاندنی دەولەت پئویستی بە لایەنی دارایی زۆر هەیە بۆ رئكخستنی كاروبار و جیاكردنەوەی سنورەكانی لەگەل ولاتانی دراوسئ لەلایەكی تر دەولەت راگەیاندن پئویستی بە لایەنی سەربازی زۆر هەیە بۆ هەر مەترسی و هئرشكردنئك كە مەترسی هەبئت بۆ سەر دانیشتوان، ئەمانەو زۆرئكیتر لە بەربەستە كان هەن بەلام ئەم دووانەی كە باسمكردن گرنگترینیانن بۆ ئەو مەبەستەش دەبئت ئەو بەربەستانە نەمئنن و زالبین بەسەریاندا .
دەولەتبون قۆناغئكی زۆر هەستیارە ئەگەر چی ماوەیەك بارودۆخی ولات ناجئگیر دەبئت بەهۆی نەمانی پەیوەندیە بازرگانیەكان لەگەل ولاتان بەتایبەتی مەرزەكان،وەبەرهئنانی بەرهەمی ناوەخۆ و ناردنی بۆ ولاتان كە پئویستیان پئیە ئەمانە ئەو هۆكارانەن كە دوای راگەیاندی دەولەت بۆ ماوەیەكی كاتی بارودۆخی دەولەت ناجئگیر دەبئت بەلام ئەمانە زۆر كاریگەری خراپیان لەسەر دانیشتوان نابئت .
گرنگ ئەوەیە ئیمە بە ئامانجی خۆمان بگەین و خەونی چەند سالەی كورد بكەین بەراستی و پئكەوە بەشئوەیەكی ئاشتی و تەبایی و بئ جیاوازی لە ناو ولاتئكی سەربەخۆ گوزەران بكەین ...