ئەوەی سبەی دەچیتە بەر دادگا رێبوارە ئەو رێبوارەی كە لە سەر بەرز كردنەوەی ئاڵای كوردستان دادگایی دەكرێت ئەوە ئەو ئاڵایەیە كە بارزانی بە ئەمانەتەوە وەریگرت و ئەمرۆ رێبوارانی بارزانی و قاضی هەڵگرینە هەر بۆیەش گرینگ نییە كە ئەو رێبوارە كێیە گرینگ ئەوەیە كە رێبواری رێگای ئازادی و تەسلیم نەبوون بە كۆیلایەتییە،رێبوار دەنگی نەنوستوی كۆماری مهاباد و شۆرشەكانی بارزانە ئەو شۆرشانەی كە لە پێناو ئەو ئاڵایە و پاراستنیان سەری هەڵدا
هەر بۆیەش هەموومان یەكدەست لەگەڵتین