پاشكۆتوان سێ ....

پاشكۆتوان سێ ....
نوسه‌روبیرمه‌ند ئیسماعیل به‌شكچی دۆستی كورد له‌كتیبی (كوردستان كۆلۆنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه‌) باس له‌وه‌ده‌كات كه كوردستان دووجار داگیركراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وولاتانه‌ی داگیریان كردوه‌ خۆیان كۆلۆنه‌ی نیوده‌وڵه‌تی ‌بوون .
واته‌ به‌شكچی ئاستی كۆلۆنیالی دیاریكردووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌كرێت ئاستی پاشكۆیه‌تیش دیاری بكرێت ئاخر ئه‌وانه‌ی ده‌هۆڵی عێراقچێتی ده‌كوتن ودژی جوڵانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن ئاستی پاشكۆیه‌تیان دووهێنده‌یه‌ جارێك پاشكۆی عیراقی داگیركه‌رن وجارێكی تریش عێراق زه‌لیلی پاشكۆیه‌تی ئێرانه‌ .
له‌هه‌مووی سه‌یرتری نێو ئه‌م پۆلێنه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌ ئاخر ئه‌م لایه‌نه‌ سێ جار پاشكۆیه‌ به‌وه‌ی پاشكۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌ كه‌ وابه‌سته‌گی بۆ عێراقی عروبه‌ راگه‌یاندوه‌ وبوه‌ته‌ پاشكۆی عێراقچێتی وعێراقیش بۆخۆی پاشكۆیه‌ .هه‌ربه‌راستی ئه‌م حزبه‌ له‌وابه‌سته‌گی وپاشكۆیه‌تیدا ریكۆردی شكاندووه‌.
تێبینی/كۆلۆنیالیزم به‌واتای ئیستعماردێت.
Top