(گۆڕان وەک نمونە) کلتووری هێرش و پەلامار و جنێو....

(گۆڕان وەک نمونە) کلتووری هێرش و پەلامار و جنێو....
گۆڕان پەروەردەی ئەندامانی لەسەر دووشت راهێناوە یەکەم، بەبێ سڵەمینەوە هێرش بکەن تا ئەو کاتەی بەرانبەرەکانیان چاوترسێن دەبن، بۆ ئەمەش لە راگەیاندنەکانیانەوە پشتیوانی دەکرێت، پێشووتر لەکلتووری حزبی کوردستان، تەنیا لە شەڕی ناوخۆی ئەمە بووە، بۆنمونە کاتی خۆی گۆڕان هێرشی کردە سەر سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ ئەوەی چاوترسێنیان بکات و بەرانبەر بە گۆڕان بێ دەنگی هەڵبژێرێن، هێرشەکان بۆ (تاڵەبانی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار، سۆزان شەهاب، ئازاد جوندیانی، عومەر فەتاح، قوباد تاڵەبانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، فەرهاد سەنگاوی، ئەرسەلان بایز، سەعدی پیرە)دەستپێکرد، دواتر ئەمانەی لەبەر چاوی پەرلەمانتار و کادیرانی یەکێتی کردە ئامانج تا ئەوانیش لێیان نەترسن و لەناوخۆیاندا بکەونە یەکتری بەشێکیان کەوتنە ئەو سیناریۆیەوە و بەشێکیان وەک خۆیان ماون.

گۆڕان کلتووری جەنگ و جنێوی داهێنا، بەئاشکرا وشەی خیانەت و خۆفرۆش و خیانەتکاری وەک جەنگەڵی دارستان کردە کلتوور، دواتر ئەمەی گواستەوە بۆ هێرش و پەلاماردان، باشترین نمونە هێرشی ١٧ی شوبات و بەئامانج گرتنی بارەگاکانی پارتی.

دوای ئەوە گۆڕان سوکانی سوڕاند بۆ پارتی، سەرەتا بە هێرشکردنە سەر بارزانی و دواتر سوکایەتی کردن بە ئەندامانی مەتەبی سیاسی و پەلاماردانی فەرماندە سەربازییەکان، گۆڕان ویستی ئەوەی لەناو یەکێتی کردی لەناو پارتی دووبارەی بکاتەوە، بەڵام کادیرانی پارتی وریابون و نەکەوتە ژێر کایگەری هاشوهوشی گۆڕان، دواتر گۆڕان دەستی کرد بە پەلامار و هێرش بۆ سەربارەگاکانی پارتی لە سنووری سلێمانی ئەم کلتوورە لە کوردستان جگە لەوەی جێگای نابێتەوە بەڵکو ئەوانەی خۆیان بەم کلتورە هەڵواسیووە، ئەوانەن بوون لەشەری ناوخۆی ڕۆڵی بەهێزیان هەبوو لە بەزێکردنی ئاگری شەڕ و بڵاوکردنەوەی کینە.
Top