گشت تەمەن و ئەزموون و كەسایەتی سەرۆك بارزانی ،لە پێناو هەر چوار پارچەی كوردستانە
July 2, 2017
وتار و بیروڕا
كەس ناتوانێت نكۆڵی لە هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێژا بارزانی لەپێناو یەكبوون و یەكڕیزی ناو ماڵی كورد بكات، هەروەكو چۆن هیچ كەس و گروپ و تاقمێك ناتوانێت رۆڵی ئەو سەركردەیە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەكان بسڕێتەوە كە لەپێناو كورد و كوردستان هەنگاوی بۆ ناوە، تەنانەت نەیارانی كوردیش جگە لەوەی شاهیدییان بۆ ئەو رۆڵەی داوە، ناچاریش بوون رێزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەبێت لەبەر ئەو پێگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەی كە جەنابیان هەیەتی، لەمەدا دەبێت بە ویژدانەوە باس لە شتەكان بكەین، ئێستا لە كوردستان دەرفەتی باشمان بۆ رەخساوە هێزێكی گەورەی وەكو داعش كە لەسەر دەستی پێشمەرگە تێكشكێنرا، دیارە فاكتەری هاریكاری ئەم سەركەوتنە، لە رێگەی ئەو پێوەندییە نێودەوڵەتییە بووە كە بارزانی لەناو وڵاتانی زلهێزی دنیا هەیەتی كە وایكرد ئەو وڵاتانە یارمەتی و پشتیوانی سەربازی و كۆمەكی چەك و تەقەمەنی بگەیەننە پێشمەرگە، ئەمە لە كاتێكدا بەغدا و حكومەتی عێراق بەو قەبارە و هێزە سەربازییە گەورەیە و هاوكارییەكانی ئێران و بگرە هاوپەیمانەكانیش نەیانتوانیوە سەركەوتنی گەورەی هاوشێوەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بەسەر داعش تۆمار بكەن. ئەمە پێمان دەڵێت كورد لە ئێستادا پێویستی بە كەسایەتی بارزانی هەیە، بارزانی كەسێكی بەئەزموون و سەرۆكێكی دیار و بەحیكمەتە و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان سوود لە ئەزموون و تواناكانی وەربگرن لە پێناو خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بۆ هەر چوار پارچەكەی كوردستان و پرسی كورد، بە دڵنییاییەوە گشت هەوڵەكانی لە پێناو بەدیهێنانی خەونی گەورەی كورد بۆ سەربەخۆیی بە رێگەیەكی راست و دروست دەچێت و لە داهاتوودا كوردستانی سەربەخۆ دەبینین.
سەرۆک مسعود بارزانی یەکێکە لەو ڕێبەرە مەزنانەی نەتەوەی كورد کە ئەمڕۆ هەر کوردێکی دڵسوز و نیشتیمان پەروەر شانازی پێوە دەکات، چونکە سەلماندویەتی بو ڕۆڵە دڵسوزو نیشەیمانپەرەوەکانی نەتەوەکەی کە ڕێبەرێکە دەتوانێت کاروانی خەبات و تێکوشانی کورد بگەیێنێتە کەنارێکی ئارام و کوردو کوردستان لە ژێردەستی و نەهامەتی ڕزگار بکات بە پاڵپشتی و هاوکارێ ڕۆڵە دڵسوزەکانی وڵاتەکەی.. لە سەر ئاستی نێوخویی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بە تایبەت لەم قوناغە هەستیارەی کە گەلەکەمان پێییدا تێدەپەڕێت ڕۆڵی بارزانی ڕۆڵێکی مەزن و بەرچاوە چ لە بەرگری کردن لە کەڕامەت و ناسنامەی کەلی کوردستان لە شەڕی دژی تیروری نێودەوڵەتی دا چ لە هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیە کانی دا لە گەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتە زلهێزەکڵنی دونیادا کە دەبینین ئەمڕو دوزی کورد بە پێی ئەو سیاستە هێمن حەکیمانەی کە هێژا بارزانی پەیڕەوی کردووە و دەکات گەیشتوتە چ ئاستێک ،ئاستێک کە وا خەریکە مەسەلە ڕەواکەمان پێ دەنێتە قوناغی گەیشتن بە سەربەخویی .هەنگاوەكانی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی وەك پێشمەرگە و فەرماندە و سەرۆك و سەركردەی شۆرٍشی گوڵانی نیشتیمانی تا بە ئەمرٍۆش دەگات بەرجدەوامن بۆ بە دەستهێنانی ماف و داخوازییەكانی گەلی كوردستان . سەردان و دیدارە دبلۆماسییە سەركەوتووە كانی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ دونیایی دەرەوە وپێشوازی كردنی بەم شێوازە و لەم ئاستە باڵایانە هەموویی نیشانەی ئەوەیە كە كورد و كوردستان بوونەتە هێزێكی كاریگەر و ناكرێ ئیدی لە پرسە ناوچەییەكان و نێودەوڵەتییەكان پەراوێز بخرێن . هەموو ئەو دەستكەوتانەی ئەمرۆ و سەربەخۆیی سبەی كوردستان دەستكەوتەی خەبات و قوربانیدانی تەواوی ئەو هێز ولایەنە شۆرٍشگیرانەی كە رۆژگارێكی دوورودرێژ خەباتیان بۆ دەستكەوتەكانی ئەمرٍۆ كردووە .