ئه‌ورۆژه‌ی سلێمانی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ ....

ئه‌ورۆژه‌ی سلێمانی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ ....
عه‌یامێكی دوورودرێژه‌ ره‌وتی فاشیزم وداشۆرین كه‌له‌گرده‌كه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێت فاڵ بۆ وه‌یشومه‌ ده‌گرنه‌وه‌وگۆرانی بۆ باڵای عێراق ده‌ڵێن.
ئه‌م ره‌وته‌ كه‌پشتی له‌كوردایه‌تی كردوه‌ورووگه‌ی بردۆته‌ به‌رهه‌یوانی داگیركه‌ران وسه‌روه‌ری ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ ره‌وتیكه‌ خاڵی خاڵیه‌ له‌ پرنسیپ وچه‌ماندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ ئه‌وه‌بۆیه‌ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات.
رووبه‌رووبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ ره‌سه‌نایه‌تی وره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وهه‌لبژاردنی پاشكۆیه‌تی بژارده‌یه‌كه‌ ته‌نها وته‌نها خیانه‌تكار په‌نای بۆده‌بات ده‌نا كێ هه‌یه‌ له‌م دنیایه‌ به‌پاساوی نالۆژیكی حه‌زبه‌زه‌لیلی بكات.
زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ ئه‌م ره‌وته‌ ئه‌نارشیسته‌ فه‌وزه‌ویه‌ داهێنه‌ری جنێووداشۆرینه‌ شاری سلێمانی به‌ده‌ست ئه‌م ره‌وته‌وه‌ بریندارونیگه‌رانه‌ شار چه‌ند له‌ره‌شه‌با نیگه‌رانه‌ هه‌زار هێند له‌وسه‌رانه‌ی عێراقچین و خه‌ریكی چه‌واشه‌كارین .
ئێستا به‌ره‌ی عێراقچیه‌كان ئه‌وانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌گردێكه‌وه‌ رێنوماییان ده‌كات وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان گره‌وی مه‌حاڵ ده‌كه‌ن خۆش خه‌یاڵن به‌وه‌ی سلێمانی له‌پشتیانه‌ وئه‌وه‌یان له‌یادچووه‌ شار به‌ده‌ست زامی قوڵی ئه‌وانه‌وه‌په‌ریشانه‌.
رۆژی 25ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌ورۆژه‌ی كوردستان ده‌چێته‌ ناومێژووه‌وه‌ خه‌ڵكی شاروه‌ڵامی ئه‌وباهۆزه‌ عیراقچیه‌ ملهوره‌ده‌داته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نێكه‌ برینداری ده‌كه‌ن وله‌زویركردنی به‌رده‌وامن.
له‌ورۆژه‌دا به‌هه‌ڵوێسته‌كان كه‌زۆرینه‌ی شار پێكدێنن به‌ره‌وپیری ریفراندۆم ده‌رۆن وبه‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن چاوه‌رێ بن ئه‌ورۆژه‌ ببینن كه‌شار شان به‌شانی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان زه‌ماوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌گێرێت وسه‌ره‌تای كۆتایی فاشیه‌عێراقچیه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت چاوه‌رێ بن نزیكه‌.
Top