سەربەخویی خوازان و دوژمنانی سەربەخویی باشوری کوردستان
July 1, 2017
وتار و بیروڕا
زور بەداخەوە کە ئەمڕو دەبینین هندێ حزبی سیاسی باشوری کوردستان نەک هەر ئامادە نین پشتگیری پڕۆسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی بکەن بەڵکۆ هەمو هێزێکی مادی و مەعنەوی خویان خستوتە گەڕ بو دژایەتی کردنی ئەم پڕۆسە نیشتمانیە پیروزە ، پڕۆسەیێک کە تەعبیر لە مافێکی ڕەوای گەلی کوردستان دەکات ،مافێک کە سەدان ساڵە گەلی کوردستان خوێنی بو دەبەخشێت و قوڕبانی بو دەدات واتە ئەم دەرفەتەی کە ئەمڕو بو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان هاتوتە پێش هەروا بە ئاسانی دروست نەبووە بەڵکۆ بەچەندین قۆاغی پڕ لە کارەسات و تراژیدی دا گوزەری کردووە تا کۆ ئەمڕۆکەی لێ بەرهەم هاتووە و واخەریکە دەگاتە کوتا ئامانجی خوی کە ئەویش سەربەخوبوونی باشوری کوردستانە.
شایانی باسە هیچ شەرمەزاریەک وتاوانێک لەوە گەورەتر هەیە لە کاتێکدا کەوا گەلی ستەمدیدە ی کوردستان سەدان ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمکاری ڕژیمە یەک لە دوا یەکەکانی عیڕاقەوە دەناڵێنێ کەچی هندێ حزبی سیاسی باشوری کوردستان بەرەی دژایەتی کردنی ڕیفڕاندومی سەربەخوییان هەڵبژاردووە و کەوتونەتە خزمەت ئەجیندای سیاسی دوژمنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و لە دژی هەوڵەکانی گەلەکەیان وەستاونەتەوە و دەیانەوێت ڕێگری لە سەرکەوتنی ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان بکەن بو بەرژەوەندی ئەجیندای سیاسی دوژمنانی کوردو کوردستان.
دوزی ڕەوای گەڵەکەمان دوژمنی زورە و باشوری کوردستانیش دەورە دراوە بە چەشنە ئەقڵیەتێکی سیاسی کەنە لە ڕابردۆ نەلە ێیستا و داهاتوشدا ئامادەییان تێدا نەبووە ونیە کەدان بە مافی ڕەوای گەلی کوردستان دا بنێن و مێژووی سیاسی پڕە لە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر کە تا چ ڕادەیێک دەوڵەتە سەردەستەکانی دەوروبەرمان بو لێدانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان ستەمیان دەرحەق بە گەلی کوردستان کردووە کەچی چەند حزبێکی سیاسی ئەمڕو کە لە کاتێکدا دەبینن گەڵی کوردستان پێدەنێتە قوناغێکی مێژویی نوێوە بەرە و سەرفەڕازی و سەربەرزی هەنگاو هەڵدەکرێت دێن سەنگەر لە دژی ئامانجی پیروزی گەلەکەیان دەگرن و دەیانەوێت کوسپ و تەگەرە بخەنە بەردەم ڕێگای ئەم پڕوسە نیشەیمانیەدا وداوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن دەنگ بەنەخێر بو دەوڵەتی کوردستان بدەن واتە زور بێ شەرمانە دەیانەوەێت قەناعەت بو خەڵکی دروست بکەن تاوەکۆ بە ژێردەستی و کوێلایەتی ڕازییان بکەن وخەریکی پڕۆپاگەندە کردنن بە هینانەوەی بیانوی جوراوجور لە پنناو چەواشەکردنی ڕای گشتی باشوری کوردستاندا.
پارتی و بارزانی و هاوپەیمانەکانیان ئەوەیان سەلماند کە لەگه ڵ ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستاندان ولە بەرەی سەربەخویی خوازیدان بەرەیێک کە تەعبیر لە ئامانجی سەدان هزار شەهیدو ئەنفالکراوی باشوری کوردستان دەکات کە ڕۆبارێک خوێنیان بەخشیوە لەم پێناوەدا،
بەرەیێک کە پشتگیری لە ئامانجی پیروزی پێشمەرگە قارەمانەکانی ناو سەنگەری بەرگری کردن لە کەڕامەت و ناسنامەی گەلی کوردستان دەکات وە، بە شێوەیێکی گشتی بەرەیێک کە ێیتر بڕیاری کوتایی خوی داوە گەلەکەی لە ژێردەستی و کوێلایەتی ڕزگار بکات و دوزی ڕەوای گەلەکەی بگەیێنێتە کەناری ئارام و دەیەوێت هەتا هەتایە خوی سەبەرز ببینێت لە بەرامبەر گەل و مێژوودا.
پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی مورکی هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی نیە تەنها ئەوە نەبێت ئەوەی خوی بە خاوەنی بزانێت و هەوڵی سەرخستنی بدات دەکەوێتە نێو خانەی دڵسوزی بو گەل و نیشتیمانەکەی و بە پێچەوانەش دەکەوێتە نێو بازنەی خیانەتی نیشتمانیەوە و ل هەمبەر گەل و مێژوشدا ڕیسوا دەبنێت.
لە کوتاییدا ماوە بڵێم لە سەرەوەی ێیڕادەی سیاسەتی ێینکار کردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان لە ناوچەکەدا ێیڕادەیێکی سیاسی نێودەوڵەتی هەیە ڕێز لە ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان دەگرێت و پێگەی سیاسی باشوری کوردستان پێگەیێکی بە هێزە بویە دەرفەت گۆنجاوو لەبارە بو سەربەخوبوونی کوردستان با هەمومان بە یێکەوە و بەپەروشەوە لە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفڕاندومی سەربەخویی دا دەنگ بە بەڵێ بدەین و ڕۆحی شەهیدو ئەنفالکراوکانی باشوری کوردستان شاد بکەین و دڵی پێشمەرگە قارەمانەکان خوش بکەین و هەرچی نەیارو دوژمنی سەرفەڕازی باشوری کوردستانە بێ ئومێدو شەرمەزاریان بکەین.