گۆرەك بەنرخی 152 ملیۆن دۆلار بۆ "باوكی هەژاران"

گۆرەك بەنرخی 152 ملیۆن دۆلار بۆ
ئەوەی كە لە پەیج و میدیاكانی سەر بە بزوتنەوەی گۆران باسی لێوە دەكرێت و بە بەردەوامی لە هەوڵی گونجاندنی نە ووشەی باوكی هەژاران"ئەو ووشەیە بە چەندهۆكارەكی مەنتقی لە جێی خۆی نییە، سەرەرای ئەوە موباڵغەو تقدیس كردنی تێدایە،چوون بە كەسەك هەژار دەوترێت بە ئەندازەیەك هەژار بیت كە پارەی كفنی نەبیت ، ئەگەر نەخۆش كەوت نەتوانیت چارەسەری پزیشكی بۆ بكرێت، یان ئەو كەسە هەژارە كە بێ‌ جێگا بیت و مەسكەن و مەعوایەكی نەبیت بۆ ئەوەی خۆی و خێزانەكەی تێدا نیشتەجێ‌ بیت، هەژار و یان باوكی هەژاران ئەو كەسەیە كە جیاوازی نەبیت لە گەڵ كەسانی ئاسایی ، بەڵام باوكی هەژاران وەكوو ئەوەی كە چەواشە كاران بۆ بە موقەدەسكەردنی پاش مردن پێناسەی بۆ دەكەن، لە گردەك نێژراوە بە رووبەری 122 دۆنم زەوی كە لە ساڵی 2008 سەرەرای ئەوەی كە موڵكی گشتییە دەستی بە سەر داگیراوە و یەك مەتر زەوی لەو شوێنە 500 دۆڵار مەزەندە دەكرێت كە بە پێی ئەوەی كە 122 دۆنم زەوییە ،دەكاتە 152 ملیۆن دۆلار و لە ساڵی 2008ــەوە بە ناوی كۆمپانیای ووشە تۆمار كراوە.لە كاتەكدا كە سەرانی گردەكە و شەخسی نۆشیروان مستەفا بە بەردەوام باسیان لە گەرانەوەی موڵك و ماڵی گشتی كردووە و بەو دروشمەشەوە جەماوەریان لە خشتە بردووە و خۆڵیان لە چاوی خەڵك كردووە بۆ ئەوەی زۆرینەی دەنگ لە كاتی هەڵبژاردن بۆ خۆیان كۆبكەنەوە.
باوكی هەژاران خاوەنی كۆمپانیا و كارگەی چیمەنتۆ و گردەك بەو نرخە بێت لە كوی دەبیت پێی بوترێت باوكی هەژاران،كەسەك لە چەند ساڵی رابردوو بە بەردەوام بۆ چارەسەری چۆتە دەرەوە و بە شێوەیەكی درێژخایەن چارەسەری پزیشكی بۆ كراوە چۆن و لە كوێ‌ باوكی هەژارانە؟كەسەك كە پزیشكی تایبەتی هەبیت وهەر كات داوا بكات لە ماڵەوە چارەسەری بۆ بكرێت لە كوێ‌ پێی دەوترێت باوكی هەژاران،
ناكرێت ئەو ناسناوەی پێ بدرێت لە كاتێكدا خاوەن زەوی و كارگە و گرووپی كۆمپانیایە گردەكەی زەرگەتەی سلێمانی 122 دۆنم زەوییە كە دەكاتە 305 هەزار مەتر دووجا مەتری زەوی، پێشتر هەر مەترێك زەوی لەو شوێنە لە هەزار دۆلار نزیك دەبووەوە.
كوێی ئەو كەسە باوكی هەژارانە لە كاتەكدا كە بە فرۆكەی تایبەت لە دەرەوەی كوردستان تەرمەكەی بۆ ناوەوە گواسترایەوە، لە كوێی باوكی هەژارانە لە كاتەكدا كە نیو ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ مەبەستی دیزاینی گۆرەكەی دەست نیشان كراوە
شۆڕش حاجی گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، بە"وشە"ـی گوت، "ئەوە ڕوون و ئاشكرا و ڕاگەیەنراوە كە تاپۆی گردی زەرگەتە بە ناوی كۆمپانیای وشەیە، موڵكی شەخسی كاك نەوشیروان و هیچ كەسێكی تر نییە، وەك هێزیش دەبێت گۆڕان شوێنێكی هەبێت كاری سیاسی و ڕێكخراوەیی خۆی تێدا بكات
Top