سەرۆك بارزانی ، تيَكشاندنى بةربةستةكانى بةردةم سةربةخوَيي كوردستان

سەرۆك بارزانی ، تيَكشاندنى بةربةستةكانى بةردةم سةربةخوَيي كوردستان
لەگەڵ هاتنە ئارایی پێشهاتەكان ، داگیركەران تاج و تەختیان لەرزی بەوەی كە دەبێت ئەو خاك و نیشتیمانەی كە دەیان ساڵە بە ناحەق دەستنیان بە سەریدا گرتووە دەبێت ئەمرۆ یا سبەی بۆ خاوەنە راستەقینەكەی بگەرێنەوە . بۆیە لەو كاتەوە تا ئەمرۆ دەبینن كە بە چ شێواز و پیلانگێری كۆسپ و تەگەرە لەلایەن كۆیلەكانیانەوە جێبەجێی دەكەن .
ئاشكرایە كە لەگەڵ هاتنە پێشەوەی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬، نەیارانی كورد و مافەرەواكانی بە نیازن مێژوو خیانەت لە كورد وكوردستان سەرۆك بارزانی دووبارە بكەنەوە و هەمان سیناریۆی‮ ‬ساڵی‮ ‬1964 دەیەوێ دووبارە ببێتەوە،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە كەسانێك هەن دەیانەوێ ئامانجە نیشتمانییەكانمان بكەنە قوربانی‮ ‬ئەجێندای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش پاساوی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬سیاسییانەی‮ ‬بێ بنەما دەخەنە‮ ‬ڕوو،‮ ‬هەمووشی‮ ‬لەپێناو كاڵ كردنەوەی‮ ‬پرسە سیاسییە هەستیارەكانمانە،‮ ‬ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ كە هیچ‮ ‬یەكێك لەمانە دژایەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكەن.
هەر بۆیە پشتبەستن بە سیاسەت و دیبلۆماسیەت و تەكانە كاریگەرەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮، ‬بۆ گەیشتن بە ئایندەیەكی‮ ‬مژدە هێنەر بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان‮، ‬هەموو هەوڵ بدەن زۆر بە جددی‮ ‬و هوشیاری‮ ‬ناكۆكیەكان بخەنە لایەكی‮ ‬پەنە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو دەوڵەت و لایەنانەی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬و‮ ‬یارمەتی‮ ‬كورد دەدەن نەسەنگرینەوە لە بەڵێنەكانیان پاشگەز نەبنەوە و بەرەو عەقارێكی‮ ‬نوێتر هەنگاو بنێن‮، ‬زەڕوڕیە میللەتی‮ ‬كورد جموجۆڵ و تەكانەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دراسەت و بە جوانی‮ ‬بخوێنینەوە‮ . ‬دیارە چەند كەسانێك كە بەناوی‮ ‬سیاسەتمەدار و بیرمەند زێدە‮ ‬ڕۆیی‮ ‬دەكەن‮، ‬وادەزانن بە بەربەرەكانی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬ستەم و ئاڵۆزی‮ ‬لەبەردەم دەستگەوتووەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮.
هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ رزگار كردنی‮ ‬وڵات هەموو‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬گرتۆتەبەر‮، ‬ئاشكرایە ڤیانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بارزانی‮ ‬نەمر گەلەك مشەنە‮، وە ئەوانەی‮ ‬ڤیانی‮ ‬هەڵوێست و خەبان و‮ ‬ڕاستگۆیی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬مشەترن‮ . ‬وە ئەوانەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان ئەكەنە قوربانی‮ ‬بەرژەوەندە باڵاكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬پێویستە زیاتر بن‮، بۆ ئەوەی‮ ‬ئاو بە ئاگری‮ ‬گیرو گرفتەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا بكەن كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئەو كەسانە كەم بێتەوە نەمێنێن كە ئاگر خۆشكەرن‮، هەوڵبدەن مەشخەڵی‮ ‬ئاگری‮ ‬نەورۆزی‮ ‬تازە هەموو دنیای‮ ‬كوردان‮ ‬ڕووناك بكاتەوە و ئالای‮ ‬سەرفرازی‮ ‬لە هەموو كونجێك و شوێنێك لە كوردستان بەتایبەتی‮ ‬لە شوێنە بەرزەكانی‮ ‬بلەرێتەوە و بشەكێتەوە خەڵكی‮ ‬كوردستان لەژێر سێبەری‮ ‬ئاڵای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬و پێكەوە ژیان بە ئارامی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬بحەوێتەوە.
ئێمەی كورد خاوەنی هەموو ئەو بنەما و تایبەمەندییانەین كە نەتەوەكانی تری سەر ئەم زەوییە هەیانە و خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیانن ، ئێستا كە كە هەلێكی گونجاو و لە بار بۆ گەرانەوەی خاك و نیشتیمانە زەوتكراو ە داگیركەراوەكەمان هاتۆتە پێشەوە و بە خوێنی پێشمەرگە و شەهیدان رزگار بووە و سنووری كوردستانیش دیار كراوە .
بە دڵنیاییەوە ئەوەی خۆی لە پرسی بەدەوڵەتبوون و سەربەخۆیی خاك و نیشتیمان بدزێتەوە و بەهانەی بۆ بدۆزێتەوە بەربەست دروست بكات ، ئەوا خیانەت لە خوێنی شەهیدان و خەباتی دەیان ساڵە و میللەتەكەی دەكات و شوێنی لە سەر خاكی كوردستان نابێتەوە و هاوشێوەی داگیركەران و دوژمنانی كورد سەیر دەكرێت ..
بنەمای دەوڵەت ئەقڵە کە بە شێوەی ئیرادە دەردەکەوێت، ھەربۆیە دەوڵەت لە خۆیدا و بۆ خۆی پێکھاتەیەکی ئەخلاقییە و دەبێتە ھۆکارێک بۆ بەدیھێنانی ئازادیی بە کردەوەیی، ئەمەش ئامانجی رەھایە بۆ ئەقڵ، بۆ ئەوەی ئازادی بە شێوەیەکی کردەیی بێتەدی. ئەوجا لەبەر ئەوەی دەوڵەت بوونی رۆحە لە سەر زەوی، ئەوا بە ھۆشیاری دێتەدی، لەبەر ئەوەشی ئەمە بەدیھێنانی بەرزترین چەمکی ئەخلاقییە لە سەر زەوی، ئەوا لە بونیادی دەوڵەتەوە بەدی دێت و ھاووڵاتی ئەم راستییە بزانێت، یان نە، ناتوانێت ئازادییەکانی بەدەست بھێنێت، ئەگەر ئەندامێکی ئەو دەوڵەتە نەبێت، ئەندامێک کە بە دوای بەدیھێنانی ئامانجەکەی خۆیدا دەچێت، کە دەربڕی ئیرادەی گشتگیری کۆمەڵگەیە.
ئێمە میللەتێكین خاوەن مافێكی رەواین كە دەیان ساڵە لێمان زەوتكراوە ئێستاكە كە دەرفەتەكان لەبارن ناكرێت هیچ پاساوێك بێنینەوە و خۆمان لەو ئامانجەگەورەیە بدزینەوە . دۆزی کورد لە چوارچێوەی هاوکێشە سیاسییە نێودەوڵەتییەکاندا باش چووەتە پێشەوە و توانیویەتی باڵانسی هێز لە نێوان زلهێزەکاندا ڕابگرێت، بۆیە ئەم ڕەوتە ناکرێت پاشەکشەی پێ بکرێت و ناشکرێت لە ناوخۆی کوردستاندا لەمپەری لەبەردەمدا دروست بکرێت، دەبێ هێزە سیاسییەکان ئەو قۆناغە تێپەڕێنن و دەبێ هەرچی زووە، ئەمساڵ ڕیفراندۆم بکرێتهەموو گەلێک لە جیهاندا مافی بڕیاردانی خۆی هەیە، گەلی کوردستانیش لە قۆناغێکدایە کە ئەوەی بەدەستی هاتووە و ئەوەی بۆی هاتووەتە پێشەوە دووبارە نابێتەوە، بۆیە دەبێ بە هەموو لایەک بڕیار لە چارەنووسی گەلی کوردستان بدەن، بەتایبەت ڕیفراندۆم، کە پێچەوانەی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان نییە و ڕێیەکی ئاشتییانەیە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان، بۆیە دەبێ هێزە سیاسییەکان ئەم قۆناغە تێپەرێنن و بگەڕێنەوە بۆ واقعی کوردستان، کە دەستخستنە دەستی یەکترە بۆ ئایندەیەکی باشتر، چونکە ئەمەی تا ئێستا بەدەست هاتووە، ناکرێت بە کەم تەماشا بکرێت. ئێستا کە پرسی ڕیفراندۆم هاتووەتە ئاراوە، دەبێ بە هەموو لایەک ڕێ بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لەو ڕێیەوە ڕیفراندۆم بکرێت و دەبێ گەلی کوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، گرینگە سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەو پەیامە تێبگەن، کە ئێستا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی بەهێزی خەڵکی کوردستانە، بۆیە دەبێ گشت ناكۆكییەكان بەلاوە بنرێت و ئامانج بەدێهێنانی سەربەخۆیی بێت ، چونکە ئەوەی بۆمان هاتووەتە پێشەوە، نابێ بە کەمی بزانین.
Top