بەرەی دژە ڕیفراندۆم كارزان ههورامی
July 1, 2017
وتار و بیروڕا
بیركردنەوەیەك هەیە كە ئەم پرسە بۆ دەسكەوتی حزبی یان كەسییە، لەراستیدا بیركردنەوەی راست ئەوەیە كە ئەگەر دەوڵەت دروست ببێت ریفراندۆم بكرێت، هەموومان تێدا سودمەند دەبن، بۆ ئەوانەشی دۆخی خراپی كوردستان دەكەنە بیانوو بۆ ئەنجامدنەدانی ئەو پرسە ئەوە باشترین وەڵام ئەوەی كە سیستەمی حوكم و پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی دووشتی لێك جیاوازن، دواجار سیستەمی حوكم دەڕوات و دێت، بەڵا دەوڵەت وەك خۆی دەمێنێتەوە، لە توركیا خراپترین دۆخی لە (ساڵی هەفتاكان بوو تا كۆتایی نەوەدەكان) بەدەیان كودەتا و گرفتی ئابووری و سیاسی تێپەری، بەڵام چونكە توركیا خاوەن سیادەبوو، دەوڵەت بوو، بەسەر گرفتەكاندا زاڵ بوو، كوردستانیش لەسەرەتای ئەو گرفتانەیە بەشێكیان لە ئەنجامی نەبوونی كیانێكی سەربەخۆی ئەوەی بەسەر هاتووە.
گروپی دووەم: ئەوانەن كە لەدەرەوە دژایەتی ئەو پرسە دەكەن، باشترین بەڵگە حزبی دەعوە و گروپی نووری مالیكیەوە، كە لەماوەی حوكمی خۆیاندا جگە لە شكست هیچ دەسكەوتێكیان بۆ عێراق نەبووە، دەوڵەتی یاسا ئێستا ئەجێندای دەرەكی جێبەجێ دەكات بەشێك لە سەركردەكانیان بونەتە لینكی راستەوخۆ بۆ دەوڵەتانی دراوسێ، بەڵام كوردستان لە هاوكێشەكان هاوسەنگ بووە، رەنگە رێگا بەدروستكردنی هیلالی شیعی نەدات ئەمە وای كردووە كە ببێتە بەربەست لەبەر دەم ویستی هەندێك گروپی سیاسی، جیالەوەش ئەو گروپانەی كە ئێستا خەریكی دروستكردنی شەری شیعە و سوننەن نایانەوێت ئەم پرسە بكرێت، چونكە دەیانەوێت هەرێمی كوردستان ببێتە بەشێك لە هاوكێشە سیاسییەكە و خۆیان بۆ لایەنێك یەكلا بكەنەوە.
لەهەموو ئەگەرێكدا دەبێت خەڵكی كوردستان و هێزە سیاسییەكان لەوە تێبگەن كە پرسی ریفراندۆم پرسێكی نیشتیمانی و نەتەوەییە مافێكی سەرەتایی خەڵكە، ناكرێت ئینكاری حزبێك ئەو پرسە لەناو ببات، وناشكرێت ببێتە ئامرازی ساغ كردنەوەی پرسی سیاسی .