بەرەی" سەربەخۆییخواز "و بەرەی "دژەسەربەخۆیی"

بەرەی
ئەگەر شیكردنەوەیەكی واقعیانە بۆ ئەم دوو چەمكە بكەینەوە دەبینین كە تەواو دوو بەرەی لە یەك جیاوازن و ئەوەی كە لە هیچ شوێنەكەو و گەڵێكی چەوساوە نابینرێت كە دەنگێك هەڵقولاوی ناو گەلێكی ستەمڵكراو بیت و بەرهەڵەستی داخوازییەكانی گەڵە بۆ بەدیهێنانی داوایەكی بنەرەتی گەلەكەی خۆی ،ئەویش سەربەخۆیی بۆ كوردستانە.
لە كوێ بینراوە كە گەلێك لە بری ئەوەی پشتگیری گەلەكەی بكات بە هەموو شێوەیەك دژایەتی بكات و لەو دژایەتیەدا لە گەڵ نەیارانی لە پێشبركێدا بیت .
ئەو دەستەیە هێرش بۆ سەروەرییەكان و ناسنانامەو مێژووی گەلەكەی دەهینیت و بە بیانۆی جیاواز هەوڵی بێ نرخكردنی بابەتی سەربەخۆیی دەدەن .ئەوانەدەچنە بەرەی ئەو كەسانەی كە لە سەرەتای دابەشبوونی كوردستان لە یەك سەدە لەمەوبەر، هەوڵی چەوسانەوەی گەلەكەیانداوە و لە هەموو ئەوانەش شەرمەزارتر، "پێشمەرگە" كە هەڵقولاوی رووحی دژە زۆرداری و بە دیهێنانی ماف و چارەنووسی گەلەكەیەتی، بە میلیشیا ناو دەبەن.
ئەگەر ئەو لایەنە نەیارانە بیرەك لە خۆ وچارەنووسی گەلەكەیان بكەنەوە دەگەنە ئەو راستییەی كە بۆچی دوژمنانی كورد لە ئیران و تورانەوە دەستخۆشی لەو كەسانە دەكەن كە بە بەرەی دژی سەربەخۆیی ناسراون.
لە بەرانبەر ئەو بەرەیەش بەرەیەكەهەیە، كەبۆ رەها بوون لە كۆیلایەتی و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی و دژی ئیستعمار دەوەستییتەوە ،گەڵێكە كە هاوار دەكات ئیتر كاتی ئەوەیە كە لە هەموو جۆرە كۆت و بەندەك قووتار ببین و بەرەو سەربەخۆییی یەكجارەكی هەنگاو بنێن.
Top