ئێستا تێدەگەم

ئێستا تێدەگەم
چەند جارێک گوێم لە عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بووە کە دەیگوت: حکومەتی بەغدا لە حکومەتی هەرێم دیموکراتی تر و ئاسایشی پارێزراو ترە، ئەوە لای من بوو بە پرسیار، ئاخر لە بەغدا فتوا حوکم دەکات، چۆن دەکرێ لە حوکمی فتوادا هەست بە بوونی دیموکراتی بکرێ؟ذ
ئاخر رۆژانە لە بەغدا تەقینەوە دەکرێ و خەڵک لەسەر جیاوازی سیاسی و دینی و مەزهەبی دەڕفێنرێن و بە سەربڕوای فڕێ دەدرێن، چۆن دەکرێ ئاسایشی لە هەرێم پارێزراو تر بێ؟
ئێستا تێدەگەم کە عەلی باپیر ناوچەی سەوزی وەک نموونەی بوونی دیموکراتی و پارێزراوی ئاسایشی هەموو عێراق وەرگرتووە، چونکە دڵنیام جیا لەوەی لە ماوەی چوار ساڵی پەرلەمانتاری کە لە غایب بووندا لەناو هەموو پەرلەمانتاران پلەی یەکەمی هەبووە، بۆ تەنیا جارێکیش نەیوێراوە لە ناوچەی سەوز دەرچێ و دوو کۆڵانی پڕ فەوزا و ئاشووبی بەغدا ببینێ.
Top