دەبیت هەموو ئاراستەكان بە رەو یەك ئامانج بن، ئەویش سەربەخۆیی كوردستان

دەبیت هەموو ئاراستەكان بە رەو یەك ئامانج بن، ئەویش سەربەخۆیی كوردستان
ئەوەی كە دیارە و حاشای لێناكرێت تاوەكوو ئێستا وەها دەرفەتەكی زێرین نەهاتۆتە ئاراوە بۆ ئەوەی كە گەلی كورد بریار لە سەر چارەنووسی راستەقینەی خۆی بدات ئەو چارەنووسەش وەها بە ئاسانی نەهاتۆتەئاراوە بە دەیان شۆرەش و راپەرینی كراوە لە مهاباد و لە ئامەد و لە قامشلو لە بارزان و لە بابان هەموو ئەوانە بە جۆرەك لە جۆرەكان كاریگەرییان هەبووە بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە بێتە ئاراوا ە .بە دەیان رێبەری شۆرەشگێری وەیكوو قاضی و قاسمڵۆ و شەرەفكەندی وسمكۆی شكاك لە رۆژهەڵات و لە رۆژئاواش بە دەیان خەباتگێری وەكوو مەشعەل تەمۆ و شێخ سەعیدی پیران و لە باكوریش بنەماڵەی بارزانی بە 80000كەسەوە شێخ عەبدوالسلام بارزانی و دەیان سەركردەی تر،شۆرەشەكانی بارزان یەك لە دوای یەكو، شێخ مەحمود لە سلێمانی،182000 ئەنفالی بارزان و گەرمیان،وێرانكردن و خاپوركردنی 4500 گوند و كێمیابارانی 5000 كەس لە هەلەبجەو شێخ وەسانان و شوێنەكانی تر،بەرهەمی ئەو بارودۆخەی ئێستایە هەربۆیەش هەتاوەكوو كاتەكە لە بارە دەبیت ئەو قۆناغە لە دەست نەدەین.
بۆ ئەم مەبەستەش یەكریزی تەواوی گەلی كورد پێویستە بۆ ئەوەی بریاری راستەقینەی خۆی بدات.ئەوەی كە نابیت لە بیر بكەین كۆبونەوەكانی دمشق و تاران و بەغدا و ئەنكارا بوو كە بە هەموو شێوەیەك دژی كورد وەستا بوونەوە و سەرەرای ئەو ململانێیانەی كە هەیان بوو بەڵام لە بابەتی دژایەتی كورد یەك دەنگ بوون هەر چەندە كە لە كاتی ئێستشدا بە هەموو شێوەیەك دژی كورد وەستاون بەڵام ئێستا بە هەموو شێوەیەك جیاوازترە لە جاران و ئێستا هیمەتەكی هەمەلایانەی گەرەكە.
پەرتەوازەی ووڵاتانی دژ بە سەر بەخۆیی كوردستان و هەموو ئەو گیر و گرفتانەی كە ئەو ووڵاتانە هەیانە ئەو دەرفەتەیان پێنادات بۆ ئەوەی دژایەتی كورد بكەن ئەگەر ئەو دژایەتییەش بە رەواڵەت بیت نابیتە هۆكارەك كە وەكوو جاران بە شێوەیەكی ڵۆجستیكی و بە ئاشكرا كێشە بنێنەوە چوون كورد لەوە دەرچووە كە بیانەوێت هێرشی بكەنە سەر .
ئەركی میدیاكان بە تایبەتی سۆسیاڵ میدیا لە كاتی ئێستادا لە هەمووی گرینگترە چوون نابیت بە بابەتەكانیان ببنە هۆكارەك بۆ ئەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی دوژمنانی گەڵی كورد بكات و دەبیت هەموو ئاراستەكان بە رەو یەك ئامانج بن ئەویش سەربەخۆیی كوردستان بیت.
Top