ئیرهابی فکری لە سیاسەت و دۆگمەی بەرەی دژەسەربەخۆیدا ....

ئیرهابی فکری لە سیاسەت و دۆگمەی بەرەی دژەسەربەخۆیدا ....
هەڵمەتی ئیرهابە فکرییەکەی گوران و بەرەی دژەسەربەخۆی گەیشتۆتە ئاستێک کە دەیان نووسەرو رۆژنامەنووس کەرامەتی خۆیان لەکەدار کردوە و کەوتونەتە ژێر ئەوتەوەژمە ئیرهابە فکریەی نەیارانی دۆزی کوردی و چەند لایەنێکی ناوخۆی خۆفرۆش ، کەدەست پارێزی لەهیچ بیرو بۆچون و پیرۆزیە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان ناکەن گەر لەبەرژەوەندی ئەوان کارنەکاو لەژێر تەوژمی ئیرهابی فکری ئەوان نەبێت ....

ئەو ڕۆژنامەو دەزگای ڕاگەیاندنە بێ دایک و باوکانەی بەناوی سەربەخۆوە کاردەکەن ، بەشەو ڕۆژ ژهر دەرێژن کاریان ئیرهابی فکری و بەلارێدابردنی هاوڵاتیانە بەناوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ ،،
گومانتان نەبێت دڵنیابن لەکوردستاندا هیچ ڕۆژنامە یان دەزگای راگەیاندنی سەربەخۆ بوونی نییە ، هەرهەموو ئەو دەزگا راگەیاندنە كە بەناوی ئەهلی و سەربەخۆ كار دەكات لە بنچینەدا سێبەرن و ئەجێندای لایەنێک جێ بەجێ دەکەن .
نموونە nrt ، لەم کەناڵە بەناو ئەهلی و بێلایەنەدا هەمیشە دژی لایەنک و بۆ بەرژەوەندی لایەنێک کاری کردوە ، ئەکەر سەربەخۆ و ئەهلی بوون بەم جۆرەبێت ، لە هەمووجیهان شتێک نیە بەناوی سەربەخۆ ،،
جا بۆیە ئەم دەزگا راگەیاندنانە یان ئەو كەسانەی كە بەناوی ئازادی رۆژنامەگەری و دیموكراسی ، دورن لە یاساكانی رۆژنامەگەری ، وەكو پەیڕەو وەكو میساقی شەرەفی رۆژنامەگەری لە كوردستان كاری پێدەكرێت ، ئەم كەس و لایەنانە هەوڵی لەكەداركردنی بەها نەتەوەی و نیشتیمانیەكان دەدەن، ئەو كارەی ئەنجامی دەدەن ئەجێندای سیاسیی لەپشتە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان یان سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەم بوارە رۆڵیان هەبێ و سنورێک بۆ ئەم خیانەتەت و خۆفرۆشیەیەی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن دابنێت ...

ئەمانەی بەناوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆوە کارلەسەر گەوجانی خەڵکی کوردستان دەکەن لەئێستادا ، بەتایبەت لە سەر ڕیفراندۆم و سەربەخۆی ، بەقازانجی نەیارانی دۆزی کوردی و لایەنە خۆفرۆشە ناوخۆکانی وەک گۆران و باڵێکی یەکێتی و کۆمەڵێ بەناو ئیسلامی ، بەکورتی گرنگە هاوڵاتیان ئەم ڕاستیەبزانن ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی مافی رەوای گەلی کوردە و ناکرێت چیدی سپێربین بەدوای عێراقەوە .

کۆمەڵگای کوردی گەر بەئیرهابی فکری و چەواشە و ژەهرڕشتنی ڕاگەیاندنە بەناو سەربەخۆ و ئەهیلیەکانی وەک nrt بەلارێدا بروات ، کەوایە لە جەوهەری خەباتی سەدساڵەی گەلەکەی و خۆێنی سەدان هەزار شەهید و ئەنفال و کیمیاباران کۆرە و ماڵوێرانی نەگشتوە .
Top