ئیرادەی رەها بوونی یەكجارەكی لە كۆیلایەتی

ئیرادەی رەها بوونی یەكجارەكی لە كۆیلایەتی
ئەگەر سرنج لەو چەند رۆژەی دوای راگەیاندنی رۆژی مێژوویی و چارەنووسسازی رفراندۆم بدەین دەبینین كە بە شێوەیەكی گشتی هاو نیشتمانیان لە بارەی ئەو دید وبۆچوونە بە سەر دوو بەرەدا دابەشبوونە یەكەمیان زۆرینەی گەلی كوردستانە كە لە هەر چوار پارچەی كوردستانە، كە دەنگ بە بەڵی بۆ رفراندۆم و بەشەكەی تریان كە بەشێكی كەمینە پێك دەهێنن دەنگ بە نە بۆ رفراندۆم و نا بۆ سەر بەخۆیی دەدەن و لەوەش دا برۆبیانۆگەڵێكی زۆر دەهێننەوە لەوانەش بەستنەوەی ئەو بابەتە بە رفراندۆم و ترساندنی خەڵك بە برسیبونیان و زۆر بیانۆی لاوەكی تر كە زیاتر خۆیان لە راو بۆچوونی حیزبی تەسكدا دەبینیتەوە.
لە راستیدا ئەو نەیە سەرچاوەی هەمان ئەو نارەزایەتییانەیە كە بوون بە هۆكاری دروستبونی ئاژاوە و قوربانی دەیان گەنجی بێگوناهی ئەم ووڵاتە لە ساڵانی رابردوو هەروها هەڵكوتانە سەر بارەگاكان و سوتاندنیان بەرهەمی ئەو سیاسەتەیە كە هەموو شتێك لە چاویڵكەیەكدا دەبینن كە سپی بەرەش دەبینیت و ئەوەش گێژاوێكە كە تێی كەوتوون.
بەڵام قسەی كۆتا ئەوەیە كە ئەوە دەرفەتەكی تاریخییە كە دەبیت بە سەر فرازی لێی دەربچین و لەو رۆژەی كە دیاركراوە بە سەربڵندی دەنگ بە "بەڵی"بدەین بۆ ئەوەی نیشانی ناحەزانی كورد بدەین كە گەلی كورد ئیرادەبەكی بەهێزی هەیە كە ئەو ئیرادە بەهێزە وادەكات هیچ كارتێكردنێكی نەبیت ئەویش ئیرادەی رەها بوونی یەكجارەكی لە كۆیلایەتی.
Top