ساڵ ومێژوویی خەباتی سەرۆك بارزانی ، پرە لە تۆمارٍكردنی شكۆ بۆ نەتەوەیەك
June 29, 2017
وتار و بیروڕا
كورد چەندین سەركردەی لێهاتوو و خەباتگێرو تێكۆشەر لێ هەڵكەوتووە كە دەكرێت بەكورتی ئاماژە بە ((شێخ عەبدولسەلام بارزانی، شێخ سەعیدی پیران، شێخ مەحمودی حەفید، قازی محەمەد، مەلا مستەفا بارزانی)) ئەوانە رۆڵی گرنگیان هەبووە لە خزمەتكردنی میللەتەكەی خۆیاندا، توانیان شۆڕشی رزگاریخوازی كورد بەم رۆژگارە بگەیەننو ئێستا بەرهەمەكەی دەخۆین، وەلێ لەم سەردەمەدا، كە هەموو جیهان چاویان بڕیوەتە كوردستان، لە سایەی داناییو لێزانی سەرۆك بارزانی، توانرا ئەو دەسكەوتانەی سەرەوە بپارێزێ و بەرەو پێشتریشیان ببات.
دەستكەوتەكانی سەرۆك بارزانی بۆ كورد ، دوژمنانی تووشی هیستریا وتێكچوونی سایكۆلۆژی كردۆتەوە .سەرۆك بارزانی لە ماوەی 12 ساڵدا ، سەدان دەسكەوتنی نیشتیمانیی و نەتەوەیی تۆمارٍ كردەوە كە وەك وەڵامدانەوەیەكی ناحەزانی كورد، ئاماژە بە 12 سەركەوتن و دەستكەوتی ستراتیژی بۆ نەتەوەی كورد دەكەم كە بریتین ..
1. جاردانی 25/9/2017 وەك رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و تۆمارٍكردنی مێژوویی پر سەروەریی.
2. دیاركردنی نەخشەی كوردستان بە خوێنی پێشمەرگە ..
3. گۆڕینی ئاڵای عێراق لەسەر پێشنیارو داواكاری بارزانی، لە پاش رووخانی رژێمی بەعس.
4. سرٍینەوەی پارتی و یەكێتی لە لیستی تیرۆر ..
5. بەرزكردنەوەی ئاڵایی كوردستان لە نێو خاكی وڵاتانی داگیركەر.
6. رێگەگرتن لە داگیركردنەوەی خاكی كوردستان و چاودێریو سەرپەرشتی كردنی راستەوخۆیی بەرەكانی جەنگو دانانی نەخشەو پلان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش
7. رێگەگرتن لە كەوتنی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان ..
8. سەربەخۆیی ئابووری كوردستان و شكستهێنانی چەكی ئابووری داگیركەران..
9. یەكخستنەوەو لێك نزیككردنەوەی پارچەكانی تری كوردستانو دروستكردنی زەمینەی پێكەوە هەڵكردنو پابەندبوون بە بنەمای راوێژو دروستكردنی یەك ئیرادەی بەهێز لەناو كوردان.
10. بایەخدانو بە گرنگ وەرگرتنی سیاسەتی دەرەوە، كە بۆ كوردستان لەم قۆناغە زۆر هەستیارە، لەبەر ئەوەی لە یەك كاتدا هەم هەوڵی پەلكێشكردنی گەورەی وڵاتان دەدرێ بۆ ئاوەڕدانەوە لە كورد، هەمیش كورد لەبەر چاوی وڵاتان دەباتە قۆناغێكی گرنگەوە.
11. دەستپێشخەری و لێك تێگەیشتنی نێوان كوردو وڵاتانی عەرەبی بە گشتی
12. بەهۆی ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان، چەندین بالوێزخانەی وڵاتانی جیهان لە هەولێر كرانەوە .
ئەوەی بۆتە جێی نیگەرانی و كابووستی ترسناك بریاردانی میللەتی كوردە لەمەر سەربەخۆیی و ریفراندۆم ئاسۆی گەش لەبەردەم دۆزی رەوای میللەتەكەمان ، هەر بۆیە لە سەر هەموو كوردستانییەك پێویستە لەم قۆناغە هەستیار و مێژوویییە رۆڵ و كاریگەری خۆی ببینێ لە پشتیوانی كردنی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان. ئەوەی بەلای منەوە گرنگ و جێگە تێڕامانە پیاوێكی وەك جەنابی سەرۆك بارزانی وێرای ماندوو بوونی لە شەری تیرۆر و شكست پێهێنانی پیلانەی تیرۆریستان و ناحەزانی كوردستان، لەهەمان كاتدا هەوڵ و كارە دبلۆماسیەكانی خستۆتە خزمەتی دۆزی ئازادی و سەربەخۆی خەڵكی كوردستان، شەو رۆژی خستنە سەریەك بە ئامانجی كۆدەنگی نیشتیمانی بۆ سەركەوتنی ریفراندۆم..