پاساوهێنانەوە و خۆ دزینەوە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ناپاكییە لە كورد وكوردستان

پاساوهێنانەوە و خۆ دزینەوە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ناپاكییە لە كورد وكوردستان
بۆ بیرهێنانەوە و هەڵوەستەكردن لە سەر پرسێكی ستراتیژی و چارەنووسساز ،هەر وەك چۆن رۆژی 7/6/2017 بەسەرپەرشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گشت هێزولایەنە سیاسییەكانی كوردستانی لە مەرٍ راسپاردنیان بۆ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كۆبۆوە و ئەو كاتەش سەرۆك بارزانی: لە مانگی ٥ـی ٢٠١٥ گەشتێکی چەند رۆژەی بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدا، دوای گەرانەوەی هەمان شاند لەو سەفەرە، لە ١٨ـی ٥ـی ٢٠١٥دا، سەرۆك بارزانی بانگهێشتی تەواوی پارتە کوردیەکانی کرد. حیزبێك کە خۆیی بە خاوەنی قەزیەیی گەلێك ئەزانێ ئەویش سەربەخۆییە بەشداربوون لە کۆبوونەکان هیچ لە سیاسەتی حیزبەکە، کەمناکاتەوە، چونکە قەزیەکە پەیوەندیداره بە لایانگرانی ئەو حیزبەش، دەپرسین بایکۆت کردنی ئەو کۆبوونەوە نیشتیمانییە چ قازانجێکی تێدایە بۆ خودی حیزب و گەل و لایانگرانیان؟ حیزبێك کە تا ئێستا نەیتوانیبێت لەسەر قەزیەیی نەتەوەیەك، بانگهێشتی تیمێکی نێودەوڵەتی بکات بۆ ئەوەی له ڕەوشی مرۆیی و سیاسی گەلەکەی ئاگاداری بکاتەوە، بەڵی با بایکۆتی کۆبوونەوەکە بکات. حیزبێك نەیتوانیبێت تا ئێستا یەك هاوکاری لەو وڵات و حەمامە بەسەرەکان کە فرمانیان لێ وەردەگرن،بۆ پێشمەرگە بێنیت بەڵێ با بایکۆتی کۆبوونەوەکە بکات. حیزبێك کە پەرلەمانتارەکانیان لە بەغدا لە سایەیی دەنگی میللەت لەوپەری رەفاهیەت دەژین، کەچی هەموو خزمەتێکیان بە مالیکی و حەمامە بسەرەکانە، وە دەنگدان لەسەر یاسایی درووست بوونی حەشدی شەعبی تاکە خزمەتێکە پێشکەش بە گەلی کوردیان کردووە! بەڵام تا ئێستا لەسەر قەزیەیی کورد (نوقتەیەکیان نەخستۆتە سەر پیتێك) بەڵێ با بایکۆتی کۆبوونەوەکە بکەن. مێژوو دووبارە نابێتەوە، قەزیەکە پەیوەندی بە میللەت و ئاشتەواییە نەك، خۆدزینەو. سەرۆك بارزانی: لە مانگی ٥ـی ٢٠١٥ گەشتێکی چەند رۆژەی بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدا، دوای گەرانەوەی هەمان شاند لەو سەفەرە، لە ١٨ـی ٥ـی ٢٠١٥دا، سەرۆك بارزانی بانگهێشتی تەواوی پارتە کوردیەکانی کرد. ئەوکات وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆران و پەرلەمان کارابوون! هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی نەبوو، پەیوەندی پارتە سیاسیەکان بە پارتی و گۆرانیشەوە لە قیمەدا بوو.! کۆبونەوەی ئەوکات بۆ دابەشکردنی پۆست نەبوو بەڵكوو بۆ دانانی ژورێکی (عەمەلیات) بوو بۆ دۆزینەوەی میکانزمێێکی یاسایی و سیاسی، سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی و ئەنجامدانی ریفراندۆم. ئەوکاتەی کۆبونەوەکە کرا گۆران لەو پەڕی بەهێزیدابوو، راستر بڵێین "یەكگرتوو و کۆمەڵ) بەحوکمی ''ئۆپزسیۆن'' بوونیان لەگەڵ گۆڕاندا زۆر لە یەکتری نزیك بوون) دواجار لە هەمان کۆبونەوە، بریاردرا ژووریی عەمەلیاتە پێك بهێندرێت بە سەرۆکایەتی "یوسف محمد سەرۆکی ئەوکاتی پەرلەمان"، یەك ئەندامی هەر یەك لە پارتەکانیتر. بەڵام لە چاو تروکانێکدا ئەو ژوورە بەبێ کۆبونەوەو دۆزینەوەی رێکارە یاسایی و سیاسیەکان کۆتایی پێهات، بزووتنەوەی گۆران لەجیاتی ئەوەی بەرپرسیاریەتیەکی مێژووی بگرێتە ئەستۆ، کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکات، هەڵسان بە دانانیی پرۆژەی بێ بنەما! تا ٢٣ـی حوزەیرانی لێکەوتەوە، جگە لە تێکدانی تەوافقی نیشتیمانی ویستی ئاژاوەگێری و کودەتا لە ناو ئەو بزووتنەوەیە سەری هەڵدا، تا گیشتە رادەی کوژرانی هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکان! مێژوو هەموو ساتەکان دەنوسێتەوە، خۆ دزینەوە لە پرسێكی وەك ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ناپاكییە لە خۆێنی شەهیدان و خەباتی دەیان ساڵەی كورد و كوردستان ..
بەرپرسە باڵاكان و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رێكەوتوون كە ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ بەرێوە بچێت.ئەم وادەیە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانی دانراوە.بەیاننامەیەكی كۆبوونەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە دەنگدان لە هەر سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان : هەولێر ، سلێمانی و دهۆك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت.هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان رۆڵی سەرەكیان لە شەڕی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا گێراوە و بووە هۆی ئەوەی كە سنوورێكی بەرفروان لە باكووری عێراق لە دوو هەزار و چواردە تا ئێستا بكەوێتە ژێر ئیدارەی هەرێمی كوردستان. نوێنەرانی پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ رێزدار مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەیەكیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كرد بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵە.كورد گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە لە جیهاندا كە بەسەر وڵاتانی سووریا ، عێراق و ئێران و توركیا دابەش كراون.بۆیە كورد هەوڵەكانی خۆی خستووەتە گەڕ كە دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی دابمەزرێنێت و ئەمەش لەرێگەی ریفراندۆمەوە ئەنجام دەدرێت.
Top