سەرکەوتنی ڕیفڕاندومی سەربەخۆیی ، سەرکەوتنی ێیڕادەی سیاسی کوردسانیەکانە بە سەر ئەڤڵیەتی سیاسی ناپاکەکان

سەرکەوتنی ڕیفڕاندومی سەربەخۆیی ، سەرکەوتنی ێیڕادەی سیاسی کوردسانیەکانە بە سەر ئەڤڵیەتی سیاسی ناپاکەکان
سەرەتا دەمەوێت بە کورتی ئاماژە بو ئەوە بکەم کە هندێ کەس و باڵی سیاسی باشوری کوردستان ودەوروبەری هەمو هەوڵێکیان وەگەڕ خستووە تاکۆ ێیڕادەی سیاسی کوردستانیەکان لاواز بکەن و ڕۆژانە پڕۆپاگەندە بڵاو دەکەنەوە لە دژی ڕیفڕاندومی سەربەخویی بو ئەوەی وا لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بکەن دەنگ بە نەخێر بو سەربەخویی باشوری کوردستان بدەن

لێرەوە دەمەوێ بپرسم ئەوانەی کە دژایەتی پڕوسەی ڕیفڕاندوم دەکەن کێن؟
هۆکاری دژایەتی کردنی ئاوات وئامانجی گەلی کوردستان بوچی؟ سەرچاوەی ئەم ئەقڵیەتە ناپاکە لە کوێییە؟
ئەمەو دەیان پرسیاری تر کە هەمویان تەعبیر لە ئەداو ڕەفتاری فاسدی کۆمەڵێک کەس و باڵی سیاسی دەکەن کە باگراوەندێکی دەیان ساڵەیان هەیە و لە چەندین قوناغدا تا کۆ حاڵی حازر بەردەوام لە سەنگەری دژایەتی کردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بونە و ێیستاش لەسەر ڕێبازی ناپاکی خویان بەردەوامن و سەرکەوتنی ێیڕادەی سیاسی دوژمنان بەسەرێیڕادەی سیاسی کەلی کوردستان دا لە سەرەوەی هەمو شتێکەوە بینیویانە و دەبینن.



بو وەڵامی ئەم پرسیارانە بە شێوەیێکی گشتی، ئەوانەی دوژمنایەتی ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان دەکەن ئەو کەس و باڵانەن کە زور بە ئاسانی لە بەرامبەر دوژمنانی دوزی ڕەوای گەلی کوردستاندا بێ ێیڕادەو لاوازن و دەستیان لە سەر سینگیانە و دەیان ساڵە ێیڕادەی سیاسی خویان لە دەست داوە و بونەتە ئامراز بە دەست دوژمنان و نەیارانی کوردستانەوە و فەرمان لەئەوان وەردەگرن بە مەبەستی زیان گەیاندن بە بەرژوەندی گەلی کوردستان و فەشەل هێنان بە ئاوات و ئامانجی پیروزو دێرینی گەلە ستەمدیدەکەمان کە پڕۆژەی سەربەخویی کوردستانە،




سه رەڕای لاوازی ێیڕادەی سیاسیان، ئەوانە هەڵگری ئەقڵیەتی ڕق و حقدی سیاسین لە هەمبەر بەرەی سەربەخویی خوازان بەرەیێک کە هەمیشە بەرگرییان لە کەڕامەت و ناسنامەی گەلی کوردستانیان کردووە هەتا ئەمڕۆ و لە سەنگەری پاراستنی کوردو کوردستاندا بونە و قوڕباینیان داوە لەم پێناوەدا .




شایانی باسە ئەم باڵ و کەسانە بە ئەندازەیێک فاسدو ناپاکن کە لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی تاکەکەسی و لاباڵی سیاسی خویان شەریکنم لەگەڵ دوژمنانی کەلی کوردستان دا ، لەوهەمو کێشەو قەیرانە ئابوری و دارایی ئەمنی و سیاسی کۆمەڵایەتیانەی باشوری کوردستان وبه رپرسیاری سەرەکین لە دروسبونی ئەم ڕەوشە ناهەموارەی باشوری کوردستان ، بویە ناساندنی ماهیەتی ئەم باڵ و کەسانە وەک خوی بە هاونیشتیمانیانی کوردستان زەڕورەتێکی حەتمیەو پێویستە ماهیەتیان بۆ گەلی کوردستان وەک خویان کە هەن بخرێتە ڕوو تاکۆ بتوانرێت ڕێگری لە هەوڵی چەواشەکارانەیان بگیرێت و خەڵکی سادە و ساکار نەکەونە داوی ئەم ئەقڵ فاسدانەی باشوری کوردستان کە چەندین دەیەیە یەخەی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانیان گرتووە تاکۆ ێیستا.



ئەمڕۆ کە هاونیشتیمانیانی باشوری کوردستان بەرە بەرە نزیک دەبنەوە لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی دەبینین ڕاگەیەندنی چەواشەکار کەسەرچاوەیان ڕۆن و ئاشکرایە لە هەمو لایێکەوە خەریکی پڕۆپاکەندە کردنن بو دوژمنانی گەلی کوردستان ولە هەوڵی جیددی دان بو ساردکردنەوی خەڵکی کوردستان لە بەشداریکردن لەم پڕۆسە پیروزە نیشتیمانیەدا و دوخی سیاسی و ئابوری باشوری کوردستان کە دروستکراوی خۆدی خویانە لە دژی ڕۆڵەکانی گەلەەکەمان بە کار دەهێنن بەو ئامانجەی کە دەتوانن ئەجیندای سیاسی دوژمنان سه ربخەن و پاشەکشە بە ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان دەکەن،



بەڵام لە ئاکام دا بە دڵنیاییەوە هاونیشتیمانیان لە ڕێکەوتی ۲٥/ئەیلول /۲۰۱۷ وەڵامی بە هێزی خوی دەبێت بو هەمو ئەوانەی کە دەیان ساڵە گاڵتە بە چارەنوسی گەلی کوردستان دەکەن و دەنگ بە سەربەرزی و سەرفەڕازی دەدەن نەک ژێر دەستی و کوێلایەتی و چرکە ساتی ڕۆڕەشی نەیارانی ناوخو وناحەزانی دەرەوە لەڕۆژی دەنگداندا بە دەر دەکەوێت و و دوڕانی ئەقڵە فاسدو ناپاکەکان لە هەمبەر ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستاندا بە جاوی خومان دەبینین.
Top