بیر پەکەکەی خەنەوە سنوری چالاکییان باکوری کوردستانە نەک باشور ....
June 27, 2017
وتار و بیروڕا
ئەم کردارەش بۆتە هۆی زەرە و زیانێکی زۆر بۆ باشوری کوردستان ، بەتایبەت شارەکانی زۆنی سەوز و نیلی بەهۆی رفاندنی منداڵ و مێردمنداڵ لێکترازانی زۆرێک لە خێزانەکان ،،
پەکەکە بەوەشەوە ناوەستێ و نەوەستاون تەشیر گێچەڵ بە لایەنە سیاسییەکان دەکات بەفیتی نەیارانی کورد دەیەوێت شەردروست بکات .
پەکەکە کە حزبێکی تیرۆرستیە بەڕای زۆرینە سیاسی وڵاتانی ئەقلیمی نەک نەتەوەی ،، لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە لە باکوری کوردستان کەسنوری چالاکیانە ، نەیان توانیوە بستێ خاک ئازاد بکەن ! لە ئێستادا بەهۆی زەعیفی گۆران و یەکێتی لە زۆنی سەوز و نیلی خۆی بەخاوەنی خەڵک و شەقامی ئەم زۆنە دەزانێت و رۆژ بەڕۆژ رفاندنی منداڵ و مێرد منداڵ لە هەردوو ڕەگەز لە زیادبوونایە بۆ فێرگەکانی قەندیل .
ئەم مەترسیەی پەکەکە لەسەر باشوری کوردستان نابێ پشت گوێ بخرێت ، گرنگە قیادەی کوردی و لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستی جدیان هەبێت و سنور بۆ دەست درێژی پەکەکە دابنێرت ، دوای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی و درووستبوونی واقیعێکی جوگرافی و سیاسیی نوێ لە ناوچەکە، بەردەوام چاودێران باسیان لەوە کردووە کە دەرفەتێکی زێرین لەهەمبەر گەلی کورد دروست بووە کە بەهۆیەوە دەکرێت لە هەردوو پارچەی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا مافی چارەنووسی خۆی دیاری بکات ، لە بەرامبەریشدا چەند حزب و گروپێکی بەکرێگیراوی وەک پەکەکە ، کە زۆرینەی هەرە زۆریان گرووپگەلی نزیک لە ئێران و حکومەتە شیعەکەی عێراق و ڕژێمی بەعسی سووریان ، بەشێوەی جۆراوجۆر ئاستەنگ لەبەردەم ئەم پرسە دروست دەکەن و دەیانەوێت شەرو ئاژاوە دروست بکەن ، ئەم هەڵە زێرینە لەباربەرن .
هەرچەن پەکەکە ئەگەر لایەنەسیاسیەکان و ئیدارەی سنوری زۆنی سەوز و نیلی ڕێگە خۆشکەر نەبن ، هیچکات ناتوانت ئەم چاوسورکردنەوە و دەست درێژیە بکات ، بەرپرسی یەکەم لەپەل هاوێشتنی پەکەکە ( یەکێتیە )، بەحوکمی ئەوەی لە ناوخۆی خۆیاندا دەیان کێشەی جۆراو جۆریان هەیە هەرباڵێک بۆ بەرژەوەندی خۆی کاردەکات ، پەکەکەش ئەم هەلەی قۆستۆتەوە ئامانج و پیلانی نەیارانی کورد لەناوخۆی هەرێم بەتایبەت زۆنی سەوز و نیلی جێ بەجێ دەکات .
لەم ڕۆژانە لێدوانی پەرپرسێکی باڵای پەکەکەم بیست ، کە زۆر بەمتمانە بەخۆبوونەوە گوتی ، بەیەکێتی گۆران مان ڕاگەیاندوە ئەگەر ڕێکەوتنی نێوانتان جێبەجێ نەکەن و دژی پارتی پێکەوە کارنەکەن ، ئێمە خۆمان باشوری کوردستان تەسفێ دەکەین و سنورێک بۆ پارتی دادەنێین !
زۆر جێی سەرسورمان و تێرامان بوو گۆران ویەکێتی هێندە زەعیفن حزب و گروپی تیرۆرستی بەرنامە و پیلانیان بۆ دابڕێژێت ؟ یان لەخیانەتی نەتەوەی و خۆفرۆشیدا هاوبەشن ئەمە کاری لە مێژینەیانە ؟
لە ڕووی سیاسییەوە لە ئێستا دا هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان ، حیزبووڵای لوبنان و هادی عامری حەشدی شیعییو پەکەکەی جەمیل بایک دا، دەزگای ئیتلاعاتی ئێران بە تەواوی لە شانەکانی پەکەکە دا بە دریژایی ئەم چەند ساڵەی دوایی خۆیان ڕواندووە ، هەر بۆیە ئەم سێ گرووپە ، دژی هەموو جۆرە فرەییو پرنسیپەکانی دیموکراسین ، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ لەبار بردنی ئەم هەڵە زێرینە بۆ گەلی کورد ڕەخساوە ، زۆر گرنگە لەم ئانوساتەی قیادەی کوردی هەموو هەوڵێکی بۆ بەدەست هێنانی مافی ڕەوای نەتەوەی کوردە ، حزب و گروپە خۆفرۆش و بەکرێ گیراوەکان پشت گوێ نەخات .