بونەوەرەك بە ناوی عەلی كەریمی!!!!!
June 26, 2017
وتار و بیروڕا
عەلی كەریمی و جاش قەلەمەكانی وەكوو ئەو راسپێردراون بۆ ئەوەی درێژە بە ئیرهابی فیكری بدەن بۆ ئەوەی دوبەرەكی و ناوچەگەری دروست بكەن بۆ ئەوەی كۆمەڵگا پەرتەوازە بكەن،ئەو كەسانە بە بێی ئەوەی خەبات و بەر خودانی پێشمەرگە و دام و دەزگاكانی حكومەت كە بەرهەمی هەزاران شەهیدی كوردستانە بی پەروایانە هێرشی بۆ دەكەن و بە كرداری ئەجیندای دوژمنانی كورد جێبەجێدەكەن.
بەڵام بۆ ئەوەی زیاتر راستییەكان ئاشكرا ببن تەنیا چەند پرسیارەكی ئاراستە دەكەین ئومێدەوارم ووڵامی هەبیت.
یەكەم:لە كاتەكدا هەمو حیزب و دامەزراوەكانی رۆژهەڵات بە هەموو بیرو بۆچونەكانەوە پشتگیری ریفراندۆم و سەر بەخۆیی دەكەن دەكرێت بڵێن جەنابتان سەر بەكام دامەزراوەیت؟
دووەم:ئەگەر كە كاری دامو دەزگاكانی حكومەت خەرابیش بیت دەكرێت پێم بڵیت چپەیوەندی بە جەنابتانەوە هەیە؟
سێیەم:لە توندوو تیژی بەرانبەر بە خۆپێشاندانی كوردانی رۆژهەڵاتدا چ هەڵوێستەكت هەبوو؟
چوارەم:دەكرێت پێم بڵیت لە كاتەكدا كوردانی رۆژهەڵات لە پێناو نیشتماندا خۆیان قوربانی دەكەن ،جەنابت خەریكی چیت؟
پێنجەم :سەرت لە كام ئاخوردایە؟
شەشەم:تۆ سەر پیواز و بنی پیواز نیت هۆكاری دژایەتیت لە سەر رقراندۆم چیییە لە كاتەكدا كە مافی دەنگدانیشت نییە؟