پێم بلێن دوای زیاتر لە سەدەیەك دابەش بوون كەی وەختییەتی؟

پێم بلێن دوای زیاتر لە سەدەیەك دابەش بوون كەی وەختییەتی؟
هەرچی میدیای بە ناو ئازاد و سەر بەخۆی زۆۆنی سەوز و نیلییە بە هەمووشێوەیەك كەوتونەتە خۆیان و ئاو لە ئاشی دوژمنانی كورد دەكەن لە كاتی ئێستادا دوژمنان وەستاون و رۆژانە دەیان بە ناو نوسەر و رۆژنامەنووس و میدیاكار لە كەناڵكانی سێبەری وەكوو NRT,KNN,PAYAMئامادە دەبن و هەر یەكەو كۆمەڵك بیانۆ بۆ ئەنجام نەدانی رفراندۆم دەهینیت جا سەیرەكەی ئەوەیە هەر یەكەیان كە زمان لێك دەكەنەوە پەیرەوی هێڵەك لە هێلەكانی دوژمنی داگیر كەرە .
هەندەكیان برسیەتی بە بیانۆ دەهێننەوە بە بێی ئەوەی لە هۆكاری ئەو قەیرانە داراییە بكۆڵنەوە هەندێكی تر كارانەبوونی پارڵمان بە هۆكاری سەرەكی دەهێننەوە و هەندێكی تر هەرەشەی دوژمنان و ئەوەی تریشیان بوونی پارتی لەو پرۆسەیە بە بیانۆ دەهێننەوە بەڵام لە هەمووی سەیرتر ئەو مەرج و بەڵێنانەی كە هەن ئەگەر لایەنەكان پابەند بن كێشەی نییە و تەواو راستە.
لە راستیدا دۆران دوا بەدوای ئەوەی بە یەك جاری لە پرۆسەی سیاسی ئاوت كرا هەر چەندە كە پێشتریش كە لە حكومەت بوو دژایەتی پارڵمان و دام و دەزگاكانی دەكرد بەڵام ئەو جارەیان بەیەكجاری بە هاوكاری دوژمنانی كورد لە بەغدا كەوتە بەدناو كردنی دام و دەزگا شەرعییەكان و بە هیچ شێوەیەك خۆیان لە هیچ خەرابەیەك بەرانبەر كوردستان و گەلەكەی نەپاراست و لە كاتی ئێستاشدا ئەندام پارڵمان و هەڵسوراو لایەنگرانیان بە هەزارو یەك رێگا كەوتونەتە خۆیان و گەزافی ئەو لێدەدەن كە كات بۆ سەر بەخۆیی گونجاو نییە رێك وەكوو ئەوەی كە توركیا و سوریا باس دەكەن وەكوو ئەوەی كە ئێران و عێراق باسی لێوەدەكەن ئاخر گەڵۆ پرسیار ئەوەیە ئەدی كەی كاتییەتی ؟ئەو كاتەی كە 5000 كەسی تر كێمیا باران بكرێت؟ئەوكاتەی كە 182000 كەسی تر ئەنفاڵ بكرێت؟4500 گوند و شاری كوردستان خاپور بكرێن؟داعش و حەشدی شەعبی شەرەف و كەرامەتمان لە بازارەكان حەراج بكەن؟
ئەو كاتەی كە تریاك و هێرۆئین جێگەی خۆی لە ناو ماڵی تاك بە تاكی كوردی دەبینیتەوە؟ئەو كاتەی كەبۆ هەر بریارەك بگەرێنەوە دمشق و تاران و ئەنكارا ئەوكاتە وەختییەتی ؟پێم بلێن دوای زیاتر لە سەدەیەك دابەش بوون كەی وەختییەتی؟
Top