دەنگ بدەن بە بەڵێ بو سەربەخویی باشوری کوردستان و ویژدانی خوتان ئاسودە بکەن

دەنگ بدەن بە بەڵێ بو سەربەخویی باشوری کوردستان و ویژدانی خوتان ئاسودە بکەن
ێێمە لە نێو دەڤەرێکدا دەژین دەڤەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،دەڤەرێکی پڕ لەقەیران و کێشە وگرفت ،بەردەوام شەڕ، ئاشوب،کوشتن ،بڕین،کاولکاری کە بو ساێکیش گەلانی ناوچەکە خێرو خۆشی لە خویان نەبینیوە، ناسەقامگیری سیاسی ،ئەمنی،کۆمەڵایەتی باڵی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کێشاوە و تادێت ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی سیاسی ناوچەکە بەرەو ئاڵوزتربوون هەنگاودەنێت ئەم ڕەوشە ئاڵوزەش کە لە ئارادایە سەرجاوەکەی دەگەڕێتەوە بو چەندین هۆکاری سەرەکی کە لە گۆڕەپانی سیاسی ڕوژهەڵاتی ناڤیندا ڕۆڵێکی نەرێنی دەبینن ویەکێک لەو هوکارە سەرەکیانە ی کە دۆخی سیاسی ئەم ناوچەیەی بەم ڕۆژەی ئەمڕۆ گەیاندووەبریتیە لە

ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ ئەم ڕێکەوتننامەیەکێک بووە ویەکێکە لە گەورەترین هوکارەکانی دروستبوونی ئەم قەیرانانە تا کو ێیستا چۆنکە سایکس بیکو دەوڵەتی دیکتاتوری و شمولی سەردەستی بەرهەمهێنا کە ئەمەش بووە هوی ئەوەی کە ئەقڵیەتێکی سیاسی توند ئاژوو بێتە کایەوە وهەرچی لە گەڵ ئەوان دا نەبێت و وەک ئەوان بیر نەکاتەوە لە نێوی ببەن ونمونەش گەلێ زورن کە باسکردنیان لە کورتە وتارێکدا زور ئەستەمە،

ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست فرە نەتەوەو ئایین و زمانە بێجگە لە نەتەوەی تورک ، عەڕەب ،فارس هیچ نەتەوەیێکی دیکە خاوەن دەوڵەتی خوی نیە و بێبەشکراون لە سادەترین ماف ئەمەش بووە هوی ئەوەی کە ئەم دەوڵەتانە ڕوبەڕوی شوڕش ڕاپەڕین و پەرچەکداری غەیری خویان ببنەوە و نمونەی هەرە زیندوش شوڕش و ڕاپەڕینەکانی نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە پێناو وەدی هێنانی ئەو مافە ڕەوایەی کە لێی بێ بەشکراوە و باجێکی یەکجار زوریشی داوە لەم پێناوەدا لە هەمو ڕویێکەوە بوئەوەی وەکۆ هەر نەتەوەیێکی دیکەی خاوەن دەوڵەت ئەویش دەوڵەتێکی سەربەخو بە خوی هەبێت لە سەر خاکی خوی لە کوردستاندا.

بەردەوامی دان بە زەوتکردنی مافی ڕەوای گەلی کوردستان واتە بەردەوامیدان بە ناسەقامگیری و ونائارامی لەم ناوچەیەدا و جێی داخە کە دوای ئەو هەمو قەیرانانە کە لە ئاکامی سیاسەتی ێینکار کردنی مافی کەمەنەتەوەکان هاتونەتە ئاراوە هێشتا دەستەڵاتدارانی ێیستای ناوچەکەش پەندو وانەیان لە ڕابروودوی سیاسی ئەم دەڤەرە وەرنەگرتووە و سیاسەتی ێینکارکردنی مافی ڕەوای کورد بەردەوامی هەیە لە کاتێکدا زور باشیش دەزانن کە تێڕوانینی سیاسەتی نێودوڵەتی بەرامبەربە مەسەلی کورد گۆڕانکاری گەورەی بە سەرداهاتووە و وەک جاری جاران ناتوانن بە مەیل وئارەزوی خویان ستەم دەرحەق بە گەلی کوردستان بکەن بە شێوەیێکی ڕاستەوخو بەڵام ناڕاستەوخو لە هەوڵدان لە ڕێگەی بەرەی دژی سەربەخویی نێوخو یی لە مپەر دروست بکەن لە بەردەم پڕۆژەی سەربەخویی باشوری کورستان و شکەست بە پڕوسەی ڕیفڕاندوم بهێنن بە ئامانجی لاواز کردنی ێیڕادەی سیاسی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و بو ئەم مەبەستەش هەمو هێزێکی مادی و مەعنەوییان بە کارهێناوە و دەهێنن تاکۆ جارێکی تر ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان بیخەنەوە ژێر ڕکێفی خویان وهەتا هەتایە بە کوێلە و ژێردەست بهێڵنەوە و ئەو ێەقڵیەتە سیاسیەی ڕەگەزپەرستان بڕیار لەسەر چارەنوسی گەلی کوردستان بدەنەوە.

بویە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی پیروز باشترین بڕیار ئەوەیە کە هاونیشتمانییان دەنگ بە بەڵێ بو سەربەخویی باشوری کوردستان بدەن و ویژدانی خوتان ئاسودە بکەن وسەرفەرازی و سەربەرزی هەڵبژێرن لە هەمبەر گەل و مێژوودا چۆنکە دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان سەدان ساڵە هەوڵی تواندنەوەی کورد دەدەن لە نێو قەلەمڕەوی خویاندا وتاکە ڕێگای ڕزگار بوون ئەمڕۆ بریتیە لە دەنگدان بە بەڵێ بو دەوڵەتی باشوری کوردستان، دەوڵەتێک کە ئومێدی سەدساڵەی نەتەوەیێکی پەنجا میلیونیە .

لە کوتایی دا ماوە بڵێم کەیشتنی کورد بە ئامانجی خوی واتە سەربەخویی ، ڕزگار بونە لەم هەمو ئازارو مەینەتیانەی کە هەتاکو ئەمڕو بەروکی گەلە ستەمدیدەکەمانی گرتووە بویە بەدەنگدانتان بو سەربەخویی دەنگدانە بە شکەست هێنان بە مەرامی گڵاوی دوژمنان و ناحەزان و شەرمەزارکردن و ڕوڕەش کردنی هەمو ئەوانەیەکە دەنگی نەخێریان هەڵبژاردووە بۆ پیروزترین پڕوسەی نیشتیمانی کە ئەویش پڕۆسەی گشتپرسیەلە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی درەوەی ێیدارەی هەرێم دا.
Top